Shadow Shadow

ئەمریكا باڵوێزێکى نوێی بۆ عێراق دەستنیشانکرد

08:48 هه‌ینی 17 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا کاندیدەکەى دوناڵد ترەمپی پەسەندكرد و هەستا بەدانانى “ماسیۆ تۆلەر” وەك باڵوێزی نوێی ئەمریكا لە بەغداد.

.

ماسیۆ تۆلەر پێنج ساڵ باڵوێزی وڵاتەكەی بووە لە یەمەن، دوای تەواوبوونی كارەكانی لەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، دەستنیشانیكرد بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵوێزی وڵاتەكەی لە عێراق و داوای لە ئەنجومەنی پیرانى ئەمریکا كرد ڕەزامەندی دەرببڕن بە دانانی، ئەنجومەنی پیرانیش داواكەى ترەمپیان پەسەند كرد .

.

سێشەممەی ڕابردوو ئەمریكا داوای لە باڵوێزخانەكەی كرد لە بەغداد ئەو کە كارمەندەکانى ئەوانەى کاروبارى هەنوکەییان بەدەستەوە نیە و کارمەندى پێویست و سەرەکى نین، عێراق بەجێبهێڵن، ئەوەش بەهۆى ئاڵۆزییەکانى لە گەڵ وڵاتى ئێران.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل