Shadow Shadow

ئەمازۆن لەڕوى نرخى هێماى بازرگانییەوە توانى سەرکەوێت بەسەر کۆمپانیاکانى ئەپڵ و گۆگڵدا

09:21 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیاى ئەمازۆن لە ئێستادا بەنرخترین هێماى بازرگانییە لە جیهاندا، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە توانى بەسەر ئەپڵ و گوگڵدا سەرکەوێت کە ماوەى 12 ساڵە ئەو دوو کۆمپانیایە لوتکەى لیستى بەنرخترین هێماى بازرگانیان گرتبوو.

.

لە ساڵى 2018دا ئەمازۆن سێیەمین گرانترین هێماى بازرگانى بوو، کە لە دواى ئەپڵ و گوگڵەوە دەهات، بەڵام ئەمساڵ زۆر بەخێرایی توانى سەرکەوێت بەسەر ئەو دوو کۆمپانیایەدا و لە لوتکەى لیستەکە بێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بە ڕێژەى 52% نرخى ساڵانەى زیادیکردووە.

.

لە ئێستادا نرخى هێماى بازرگانى ئەمازۆن گەیشتووەتە 315 ملیار دۆلار، بەڵام نرخى هەر یەک لە ئەپڵ و گوگڵ 309 ملیار دۆلارە و کۆمپانیاى مایکرۆسۆفتیش لە ڕیزبەندى چوارەم دێت و نرخى هێما بازرگانییەکەى 251 ملیار دۆلارە.

.

بەڵام دەبێت جیاوازى بکرێت لەنێوان گرانترین هێماى بازرگانى و گەورەترین کۆمپانیا لە ڕوى نرخى بازاڕەوە، کە لە ئێستادا کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت لە ڕوى نرخى بازاڕەوە گەورەترین کۆمپانیایە، کە نرخى بازاڕى ئەو کۆمپانیایە بریتییە لە 1016 ملیار دۆلار و کۆمپانیاى ئەمازۆنیش 916 ملیار دۆلارە و ئەپڵیش 751 ملیار دۆلار و گۆگڵیش 750 ملیار دۆلارە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل