fbpx
Shadow Shadow

ئەلیسا بۆ سەرۆککۆمارى لوبنان: زووتر چاکسازیت بکردایە تازە کات درەنگە

22:05 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەلیسا، خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی، بەشداری خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی  کرد و چووە نێو خۆپیشاندەرانەوە و ڕایگەیاند، ئەو شانازی بە گەلەکەیەوە دەکات کە لەئێستادا یەکگرتوون وجیاوازی تایەفەگەرییان وەلاناوە.

.

ئەمڕۆ (شەممە،26ى ىتشرینی یەکەمى 2019)، ئەلیسا، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، لە میانەی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی لوبنان بە کەناڵی”سکای نیوز”ى وت “شانازی بە گەلەکەمەوە دەکەم چونکە لەم جوڵانەوەیەدا هەموو سنورەکانی تایەفەگەریان بڕی، خەڵکی لوبنان دەیانەوێت سزای ئەو سیاسیانە بدەن کە توشی برسێتیان کردوون”.

.

ئەلیسا، روونیکردەوە “خەڵک بەهۆی برسێتی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانەوە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان”.

.

ڕەخنەی توندیشی لە میشال عەون، سەرۆککۆماری لوبنان گرت و وتی:” جەنابی سەرۆک دەبوایە هەر ئەو کاتەی باسی چاکسازیت کرد دەستت بەو پڕۆسە بکردایە، تازە ئێستا کات زۆر درەنگە”.

.

وتیشى:”چەند لایەنێک هەن دەیانەوێت جوڵانەوەکەی گەلی لوبنان ناشرین بکەن و بوختانى ئەوە دەکەن کە ئەم جوڵانەوەیە دەستی دەرەکی لە پشتەوەیە”.

.

ماوەی 10 ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی وڵاتی لوبنان بەردەوامی هەیە، خۆپیشاندەرانیش هاوشێوەی خۆپیشاندەرانى عێراق دروشمی چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی و دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتیان بەرزکردووەتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل