fbpx
Shadow Shadow

ئەلڤێس خۆی هەڕاج دەکات

23:11 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

دانی ئەلڤێس، یاریزانی بەڕازیلی خۆی هەڕاج کرد و ڕایگەیاند: “بەدوای کارێکدا دەگەڕێم، بە بۆچوونی ئێوە سی ڤی بۆ کوێ ببەم؟”.

.

دانی ئەلڤەس، کاپتنی هەڵبژاردەی بەڕازیلی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە: “بەدوای کارێکدا دەگەڕێم، پێتوانوایە لەکوێ سی ڤی دابنێم؟”

.

ئەلڤێس بە متمانەبوون بە نازناوە زۆرەکانی ژیانی وەرزشی ئاماژەی بەوەشكردووو: “کەس کاتی هەیە سی ڤییەکەم بخوێنێتەوە؟”.

.

ئەلڤێس پێشتر یاری بۆ یانەکانی  ئیشبیلیە و بەرشەلۆنە و یۆڤانتوس و پاریس سان جێرمان کردووە و چەندین نازناوی لەگەڵ ئەو یانانەدا بەدەستهێناوە و کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی هات و ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

.

هەرچەندەش توانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی کوپا ئەمریکای 2019 و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام تائێستا هیچ یانەیەک بە فەرمی گرێبەستییان پێشەکش ئەستێرە پیرەکەی بەڕازیل نەکردووە.

ئەلڤێس خۆی هەڕاج دەکات

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل