fbpx
Shadow Shadow

هێزی ئاسمانی عێراق راده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی كورد كرا.. وه‌زیری به‌رگری فه‌رمانی بۆ ده‌ركرد

08:24 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بە بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەفسەرێکی کورد کرا بە فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق و بوو بە جێگرەوەی فەرماندەی پێشووی ئەو هێزە کە به‌هه‌مان شێوه‌ كورد بوو.

.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، كە واژووی نەجاح  شمەری، وەزیری بەرگریی عێراقی لەسەرە”لیوای فڕۆکەوان، شەهاب جاهد عەلی حەمەخان”، کە ئەفسەرێکی کوردە و خەڵکی پارێزگای هەولێرە، وەک فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق دەستنیشانکرا.

.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا، ئاماژە بەوەکراوە”سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕەزامەندی نیشانداوە لە سەر ڕاسپاردنی لیوای فڕۆکەوان، شەهاب جاهد عەلی حەمەخان، وەك فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی عێراق”.
.
سەرەتای مانگی كانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی گشتیی ھێزه‌ ئاسمانیەکانی عێراق خانەنشین کرا، میدیا عێراقییەکانیش هۆکاری خانەنشینیان گه‌ڕاندەوە بۆ بوونی چەند دۆسییەکی پەیوەست بە گەندەڵیەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل