Shadow Shadow

ئەفسەرێکی ئاسایشی هەولێر لەنێو بینای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

21:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەفسەرێکی ئاسایشی هەولێر، لەنێو بینای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

,

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” ئێوارەی ئەمڕۆ ئەفسەرێکی ئاسایشی هەولێر بەناوی نەقیب موشتاق، لەنێو بینای بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

,

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ڕووداوەکە دوای دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی ئاسایش بووە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرواری 16ی مانگی ڕابردووش، هەر لە هەولێر پۆلیسێک بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و پۆلیسی هەولێریش ڕایگەیاند، کارمەندەکەیان بەهۆی قەرزارییەوە خۆی کوشتووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل