fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەشکەوتێک لە کوردستان لەوانەیە “بۆژوونێکی باو” لەبارەى پێشینەی مرۆڤایەتی بگۆڕێت

14:39 شه‌ممه‌ 22 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەپێى توێژینەوەیەکى زانکۆیەکى بەریتانی کە چەندین ساڵ پێش ئێستا لەلایەن تیمێکى گەڕان و پشکینینەوە بۆ کەلەسەرى مرۆڤى نیاندەرتاڵ ئەنجامدراوە، بەو ئاکامە گەیشتوون کە مرۆڤى نیادەرتاڵ ڕێوڕەسمى بەخاکسپاردنى مردووەکانى وەکو مرۆڤى ئاسایى ئەنجامداوە و بۆ ئەو مەبەستەش گوڵى بەکارهێناوە.

.

نزیکەى شەش دەیە تێدەپەڕێت لە دۆزینەوەى 10 ئێسک و پروسک و کەلەسەر لە ئەشکەوتى شاندەر لە هەرێمى کوردستان، تائێستا چەند ڕاستیەک لەسەر نهێنیەکانى مرۆڤى نیادەرتاڵ ئاشکرا بوون.

.

ئەو کات تیمێک لە توێژەران لەڕێگەى ڤاکسینى گوڵێکەوە لەڕێگەى خۆڵەوە توانیان ئەو کەلە سەرانە بدۆزنەوە، ئەوانەش ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەى نیاندەرتاڵەکان مردووەکانیان لەو ناوچانەدا بەخاکسپاردووە و لە ڕێوڕەسمەکانیشیاندا لەو بارەیەوە گوڵیان بەکارهێناوە.

.

مشتومڕ لەنێوان زاناکاندا لەسەر ئەوە دروستبووە ئاخۆ مرۆڤە سەرەتاییەکان لەوانە نیادەرتاڵ لەکاتى بەخاکسپاردنى مردووەکانیاندا هەمان ڕێوڕەسمى مرۆڤى ئێستایان گرتووەتە بەر..؟ هەروەها مشتومڕەکەش لەسەر ئەوەشە قۆناغى گەشەکردنى زانیارى و تواناکانیان بۆ ژیان چۆن بەو ئاڵۆزییە گەشەى کردووە.

.

ئاکامى گەڕان و پشکنینەکەى توێژەران کە پێش شەش دەیە ئەنجام دراوە، گریمانەى ئەوەى لێکرا کە نیادەرتاڵەکانیش دڕەندە نەبوون کە بیروباوەڕ لەبارەیانەوە بەو شێوەیە نەبووە، بەڵام هەندێکى تر لە توێژەرانى بوارەکە ئەو بیرۆکەیە ڕەتدەکەنەوە و پێوانوایە ئەو ڤاکسێنى گوڵانە کە دۆزراونەتەوە ڕەنگە لەئاکامى پیسبوونى ژینگەى شوێنەکە یاخود بەهۆى پاشماوەى خشۆکەکان و چەند گیاندارێکی ترەوە بوو بێت.

.

بەڵام کەلەسەرى مرۆڤى سەرەتایی کە بەمدوایانەدا دۆزراوەتەوە ڕەنگە پاڵپشتى بیرۆکەیەکى نوێتر بکات، سەرۆکى تیمى توێژەران کە یەکێکە لە زاناکانى زانکۆى کامبریدج باسى لەوە کردووە، ئەو کەلەسەرانە بۆ مرۆڤگەلێک دەگەڕێتەوە کە پێش 70 هەزار ساڵ ژیاون و پێانوتراوە (شاندر زى) و تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 50 ساڵاندا بوو بەڵام ڕەگەزیان دەستنیشاننەکراوە.

.

زاناکان چەند شوێنەوارى ئەو ڤاکسینە کۆنە و چەند ڕوەکێکیان دۆزیوەتەوە کە ئاماژەن بۆ ئەوەى لەگەڵ تەرمەکاندا بەخاکسپێردرا بێتن.

.

ئیما بۆمیرۆى کە سەرپەرشتى تیمیکى بەدواداچونى بۆ ئەو ئەنجامانە کردووە دەڵێت، بیرۆکەى مرۆڤى سەرەتایی بۆ بەکارهێنانى گوڵ لە ڕێوڕەسمى بەخاکسپاردنى تەرمەکاندا زیاتر عەقڵانییە و دەیانەوێت زیاتر ئەو ئەنجامە نوێیانە لەو بارەوە شیبکەنەوە.

.

باسى لەوەش کردووە، ڕەنگە بەخاکسپاردنى تەرمەکان بەلاى نیاندەرتاڵەوە تەنها بۆ مەبەستێکى زانستى پەتى نەبووبێت کە بۆ دورکەوتنەوە لە مەترسیەکانى ئاژەڵى دڕەندە و هەروەها دورخستنەوەى بۆنى تەرمەکان بەڵام بیروباوەڕى بەخاکسپاردنى تەرمەکان گەلێک ئاڵۆز و تەمومژاویتر بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل