fbpx
Shadow Shadow

ئەستێرەیەکی پێشووی بایرن پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە

17:15 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، بایرن میونشن گرنگی بە هەندێک ڕاهێنەر دەدات بۆ ئەوەی بیکات ڕاهێنەری یانەکە و لەنێویاندا یەکێکیان ئەستێرەیەکی دیاری پێشووی یانەکە بووە.

.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لەو کەسانەی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن، مارک ڤان بۆمێلی هۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی بایرنە، کە ئێستا ڕاهێنەری یانەی ئایندهۆڤنە.

.

هاوکات بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا، جگە لە ڤان بۆمێل، هەریەکە لە ئارسین ڤینگەر، خۆزێ مۆرینیۆ و ماسیمیلیانۆ ئالێگری بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانە ئەڵمانییەکە پاڵێوراون.

.

تەنانەت کاڕڵ هاینز ڕۆمەنیگە، سەرۆکی یانەی بایرن میونشن گفتوگۆی لەگەڵ ئاڕسن فینگەر ئەنجمداوە، بەڵام تائێستا فینگەر وەڵامی داوەکەی ڕۆمەنیگەی نەداوەتەوە.

.

دوای شکستە گەورەکەی بایرن بەرامبەر ئینتراخت فڕانکفۆرت بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، نیکۆ کۆڤاچ، لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن دوورخرایە و لەئێستادا هانز فلیک بەشێوەیەکی کاتی ڕاهێنەرایەتی یانە باڤارییەکەی وەرگرتووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل