fbpx
Shadow Shadow

ئەرسەلان دەروێش بەشانۆگەرییەک پەردە لەسەر دیاردەی گەندەڵی هەڵدەماڵێ

17:11 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

شاکارێکی شانۆیی نووسەری جیهانیی (هینریک ئیبسن ١٨٢٨ – ١٩٠٦) کە بە باوکی شانۆی ریالیزمی دادەنرێت بۆ یەکەمین جارلە شاری هەولێر کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت ئەویش شانۆگەریی (دوژمنی گەل)ە.

.

لەم شانۆگەریەدا کە ژمارەیەکی فراوانی بەشدارانی لەخۆ گرتووە دەستەیەک لە شانۆکارە گەنجەکانی شاری هەولێر رۆڵەکان بەرجەستە دەکەن و کارە هونەرییەکان رادەپەڕێنن.

.

ئەرسەلان دەروێش، دەرهێنەرى شانۆگەرییەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند “شانۆگەری (دوژمنی گەل)کە لەساڵی ١٨٨٢دا بڵاوبووەتەوە لە رێگای بابەتی پیسبوونی ئاوی شارێکی باکوری رۆژهەڵاتی نەرویژەوە، پرسی نغرۆبوونی ویژدانی خەڵک لە نێو زەلکاوی بەدمۆڕاڵی و پشت لە راستیکردن و ملدان بۆ ستەم و چەواشەکاریی دەسەڵاتداران دەخاتە روو”.

.

وتیشى، (ئیبسن) لەم شاکارەیدا بوێرانە پەردە لەسەر دیاردەی گەندەڵی هەڵدەماڵێ و بانگەشە بۆ زەروورەتی بەرپەرچدانەوەی دەکات ئەگەر بە شێوەیەکی تاکەکەسیش بێت! تا ئەو ئاقارە دەڕوات کە بڵێت : (بەهێزترین مرۆڤ لە جیهاندا، ئەو کەسەیە کە بەتەنها دەجەنگێت).

.

ئەرسەلان دەروێش روونیدەکاتەوە، ئەوان لە میانەی بایەخدان بە کەلتووری شانۆی جیهانی، بەتایبەت ئەو تێکستانەی کە بەرکەوتنی لەگەڵ واقیعی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و رامیاریی کۆمەڵگاى کوردى هەیە، بەلایانەوە پەسەند بووە وەک (تیپى شانۆی سالار) ئەم کارە کە چەندین جار پێشتر لە کوردستاندا نمایشکراوە لە شاری هەولێری پایتەختدا بە پشتیوانی (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هەولێر لە  وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان پێشکەش بکەن.

.

شانۆگەری (دوژمنی گەل) یەکێک لە بەنەباوبانگترین دەقەکانی نووسەری نەروێژی مەزن (هینریک ئیپسن) ،لەم کارەدا دەستەیەک لە شانۆکارە گەنجە ئەکادیمییەکان بەشداری تێدا دەکەن و کارە هونەرییەکانی ڕادەپەڕێنن ، رۆڵە سەرەکییەکان لەلایەن هونەرمەندان ( بەهمەن حاجی، مەولان حەمەدەمین ، محەمەد تاهیر، یاسین ئیبراهیم عومەر، سیما مستەفا، زیاد کەریم، وەیلان سدیق، یوسف یوسفی) بەرجەستە دەکرێت.

.

هەروەها کۆمەڵێک ئەکتەری تربەشدارن لەوانە(زەهرە نەجات، هۆزان کاروان، نەورۆز عەلی کەمال، بنیاد فەرحان، دیمەن تاهیر، هاوکار خدر، محەمەد حەمە، شەنیار محەمەد ، عەلی کەمال، گەرمیان گلی ، باوان کەیفی ، یارا ئەرسەلان ، رەهێڵ هەورامان) هەروەها هونەرمەندان (دانا محەمەد وەک یاریدەدەری دەرهێنەر ، کۆمەڵێک بەهرەی تازە دەرکەوتوو کارە هونەرییەکانی (دیکۆر و روناکی و موزیک و دەنگ ) ئەنجام دەدرێت، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێريش بەهۆڵە شانۆییەکەی(فه رهاد شه ريف) پشتیوانی کارەکە دەکات و نووسەرو هونەرمەندی دوورە وڵات (هاودەم ساڵح جاف) لە نەرویژییەوە دەقەکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی.

.

بڕیارە لە رێکەوتی ٩ی ئەیلوولەوە رۆژانە کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر نمایش بکرێت.

ئەرسەلان دەروێش بەشانۆگەرییەک پەردە لەسەر دیاردەی گەندەڵی هەڵدەماڵێ

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل