fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەردۆگان: پلانەکەی ترەمپ و گرێبەستی سەدە لەبارەی فەڵەستین و ئیسڕائیلەوە قبوڵ ناکەین

23:29 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

ئەردۆگان لەسەر ڕێککەوتنی سەدەی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، پلانەکەی ترەمپ قبوڵناکەن و لێپرسینەوەش لەو وڵاتە عەرەبییانە دەکەن لە دەستیان لەو “خیانەتەدا” هەبووە.

،

ئەمڕۆ هەینى، 31ى کانوونى دووەمى 2020، ڕەجب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، پلانەکەى تڕەمپ کە بۆ ئاشتى دایڕشتووە خاکى داگیرکراوى فەڵەستین و وێرانکردنى ئەو وڵاتەى بەشێوەیەکى تەواو بەئامانج گرتووە و ئەوە قەبوڵناکەن.

،

وتیشى،  پلانەکەى ترەمپ بۆ داگیرکردنى قودسە و قودسیش کلیلى ئاشتى جیهانییە و گەر ئەو سیمبولە بکەوێت ئەوا سیمبولى ئاشتى دەکەوێت و بەرپرسیارێتیەکەشى دەکەوێتە ئەستۆى هەموو جیهان.

،

سەرۆککۆمارى تورکیا جەختى لەوەشکردەوە، قەبوڵکردنى ئەو پلانە لەلایەن هەندێک وڵاتى عەرەبیەوە خیانەتە و ئەو دەستە عەرەبیانەش لەسەر ئەو خیانەتەیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

،

ئەردۆگان ڕەخنەى لەسعودیەش گرت کە بێدەنگى لەو کارە کردووە لەوکاتەوەى کە پلانەکە ڕاگەیەنراوە.

،

سەرۆرک کۆمارى تورکیا پشتیوانى خۆشى بۆ پرسى فەڵەستین و گەلەکەى دەربڕى و ووتى :” ئیسرائیل دەوڵەتێکى تیرۆریستییەوە بەلاى ئێمەوە هیچ بایەخێکى نیە”.

 

 

ڕۆژی شێشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتنی سەدەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ڕاگەیاند و بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، قودس دەبێتە پایتەختی ئیسڕائیل و لە داهاتووشدا وڵاتێک بۆ فەڵەستینییەکان دروست دەکەن، بەڵام هەرزوو فەڵەستینییەکان ئەوەیان ڕەتکردەوە و دەڵێن، دەوڵەتیان بەبێ قودس ناوێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل