fbpx
Shadow Shadow

تورکیا پلانێکی نوێ ئاشکرا دەکات بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا

ئەردۆگان پاش بینینی ترەمپ لە کڕینی ئێس-400 پەشیمان بوەتەوە؟

22:06 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

تورکیا هەڵوێستی نوێی وڵاتەکەی لەبارەى کڕینی تەواوەتی سیستمی ئێس-400ی ڕوسی لەپاش  کۆبوونەوەکەی ترەمپ و ئەردۆگان ئاشکرا کرد، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

,

ئەمڕۆ هەینی، 15ی تشرینی دووەمی 2019، تورکیا لە زارى وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە ڕایگەیاند: “تورکیا هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە و ناکات لە دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس-400ی ڕوسی، بەردوام دەبێت لە جێگیرکردنی سیستمەکە”.

,

تورکیا ئەوەشى خستوەتەڕو، بە مافی خۆی دەزانێت کە باشترین سیستم بۆ پاراستنی وڵاتەکەی دابین بکات، ئاماژە بەوەشکراوە: “سەرۆک ترەمپ و ئەردۆگانیش بەوردی لەسەر ئەو بابەتە گوفتوگۆیان کردووە”.

,

ئەوەش ئاشکرا کراوە: “لەچەند ڕۆژی داهاتودا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمریکا و تورکیا، لەسەر ڕێگا چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئێس-400 و فڕۆکەی ئێف-35، ژمارەیەک کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام دەدەن”.

,

ئەوەش پاش ئەوە دێت، ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکى سپی کۆبوونەوە و لەبارەی کڕینی سیستمی ئێس-400ەوە گفتوگۆیان کرد، بەپێی وتەی لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان، بەتوندى هەڵوێستی ئەمریکایان لەسەر کڕینی سیستمەکەى ڕوسیا بە تورکیا ڕاگەیاندووە.

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل