fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆگان هەوڵی بەدەستهێنانی مەترسیدارترین چەکی جیهان دەدات

13:30 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆککۆماری تورکیا ئاشکراى دەکات، هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدەن، دەشڵێت: “کەس بۆی نییە ڕێمان لێبگرێت”.

,

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند: “هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدەین و قبوڵی ناکەین تورکیا ڕێگری لێبکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو چەکە دەدەین”.

,

ئەردۆگان ئاماژەی بەوەداوە: “هەندێک دەوڵەت هەند کە خاوەنى کڵاوەى ئەتۆمین نە یەک و نە دووان، کەچى دەیانەوێت ڕێگرى بکەن لەوەى وڵاتێکى دیکە ئەوەى هەبێت، بۆیە هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە کە ئێمەش بمانەوێت هەمان چەکمان دەستبکەوێت”.

,

سەرۆککۆمارى تورکیا ئەوەشى وت: “پێیان دەوتین نابێت سیستەمی بەرگی ئاسمانی ئێس-400ی ڕوسی بکڕین، بەڵام ئێمە گوێمان بە فشارەکان نەدا و لەپێناو پاراستنی ئاسمانمان کڕیمان، ئێستاش بۆ پاراستنی زیاتری وڵاتەکەمان هەر کارێک پێویست بێت ئەنجام دەدەین”.

,

لەبەرمابەریشدا ئیسرائیل ڕاستەوخۆ کاردانەوەی نیشانداوە و ڕایگەیاندووە: “هەر وڵاتیکی لە وڵاتە دراوسێکانمان بەتایبەت لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان ئەگەر بێت و ببن بە خاوەنی چەکی ئەتۆم، ئەوە هەڕەشەی جددی و مەترسیدارن بۆسەر ئێمە و ئەوەش بەهیچ شێوەیەک ئیسرائیل قبوڵی ناکات کە تورکیا یان وڵاتیکی دیکە ببێتە خاوەنی ئەو چەکە”.

,
ئەمە لە کاتێکدایە، تورکیا واژووی ڕێککەوتنی ساڵی 1980ى کردووە بۆ کەمکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان لە جیهاندا، بۆیە ئەو ڕێککەوتنە ڕێگر دەبێت لەوەى تورکیا هەنگاوێکى لەو جۆرە بنێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل