Shadow Shadow

باسی پلانی "لەناوبردنی" پەکەکە دەکات لەگەڵ عێراق و ئێران

ئەردۆگان: هەتا پەکەکە بمێنێت هێرشی هاوشێوەی هەولێر بەردەوامدەبێت

16:38 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆک کۆماری تورکیا لە نوێترین پەیامی لەبارەی هێرشەکەی شاری هەولێر کە تێیدا کارمەندێکی تورک کوژرا ڕایگەیاند: ئەگەر پەکەکە لە ناو نەبەن ئەو هێرشانە بەردەوامییان دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ عێراق و ئێرانیدا لە پەیوەندیدان.

.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، لە  كۆبوونه‌وەیەکی فراوانی سه‌رۆك لقی پارێزگاكانی پارته‌كه‌ی ڕایگەیاند: “ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كه‌ی هه‌ولێر‌مان پشتڕاستی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان چه‌نده‌ كاریگه‌ره‌.”

.

ئەردوگان وتی: “ته‌واوی ئه‌و تیرۆریستانه‌مان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ كارمه‌نده‌كه‌مانیان شه‌هید كرد، به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتووش ئه‌وانی دیكه‌شمان له‌ لانه‌كانیاندا له‌ناوبرد.”

.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ باكووری عێراق به‌ ته‌واوی له‌ناونه‌به‌ن، ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان درێژه‌یان ده‌بێت.

.

ئەردۆگان باسی لەوەکرد لەسەر ئۆپراسیۆنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی پەکەکە، له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق و ئێران پەیوەندیدان.

.

ئەردۆگان جارێکی تر جەختی لەوەکردەوە، ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ پەکەکە له‌ هێڵی سنوور له‌ بری چیا سه‌خته‌كان له‌ودیوی سنووره‌كانه‌وه‌ له‌ ده‌شتی ته‌ختدا رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه‌ و هێڵێكی ئه‌منیی دروست بكه‌ن كه‌ رێگریان لێ بكات، وتی: “ئەگەر لەو ئامانجە سەربکەون ئه‌وا بابه‌تێك نامێنێت به‌ ناوی ‘قه‌ندیل’. ”

.

سه‌ركۆماری توركیا  باسی لەوەشكردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆكان درێژه‌یان هه‌یه‌ له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سنووری سووریا به‌ قوڵایی 35 كم كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت.

.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کوژرانی دیار غەریب،  ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە و هاوکات کوژرانی، جێگری کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، ناکۆکییەکانی تورکیا و پەکەکەی بەتەواوی قوڵکردووە و هەردوولا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی بەرپرسەکانی یەکتر، هەر بۆیە تورکیا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ لەناوبردنی پەکەکە لە قەندیل.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل