fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆگان لەپرێس کۆنفرانسێکدا لە پەیامنێریک توڕە دەبێت و سەرزەنشتی دەکات

22:23 شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پرسیارى پەیامنێرێکى کەناڵى (فۆکس)ى ئەمریکى لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە میانەى ئەنجامدانى پرێس کۆنفڕانسێکدا، ئەردۆگان توڕە دەکات و لەبرى وەڵامدانەوە پەیامنێرەکە سەرزەنشت دەکات و کەناڵەکەی بەوە تۆمەتبار دەکات کە هەواڵی ناڕاست و ساختە بڵاودەکاتەوە.

.

پەیامنێری کەناڵی “فۆکس” لە ئیستەنبوڵ، پرسیارێک  ئاڕاستەی ئەردۆگان دەکات دەرباری فڕۆشتنی کارگەیەکی درووستکردنی تانکى تورکیا بە وڵاتی قەتەر، کە پێشتر کەمال کڵیچدار، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری ئاماژەی پێکردبوو، ئەردۆگان لەبری وەڵامدانەوە پەیامنێرەکە سەرزەنشت دەکات و دەڵێت” تەنها بۆ یەک جاریش ڕاستگۆبن، کەناڵەکەتان بەردەوام هەواڵی ناڕاست بڵاودەکاتەوە،کڵیچداریش بەدرێژایی ژیانی هەر درۆی کردووە”.

.

ڕاستەوخۆ پاش بڵاوبوونەوەی شێوازی مامەڵەی ئەردۆگان لەگەڵ پەیامنێرەکەی کەناڵی فۆکس، ئەنجوومەنی ڕۆژنامەگەری تورکیا، سەرکۆنەی ڕەفتارەکەی ئەردۆگانی کرد، داوای لێکرد فشارەکانی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و ڕای ئازاد ڕابگرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە  تورکیا لە ئێستادا “بە قوناغێکی قورس و هەستیاردا تێدەپەرێت”.

.

هەر دوابەدوای ڕوداوەکە، فاتح پرتکاڵ، بێژەری دیاری کەناڵی فۆکس، لە پەخشی ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەردۆگانی دایەوە و وتی :”کەناڵەکەمان دەسەڵاتدارانی بێزار کردووە، چونکە هەواڵی ڕاستگۆیانە پێشکەش دەکەین، کەس ناتوانێت ئێمە بە درۆزن وەسف بکات، جەنابی سەرۆک بەوە تۆمەتبارمان دەکات کە هەواڵی ساختە بڵاودەکەینەوە، ئێمە  هەر بەردەوام دەبین لە ئاڕاستەکردنی پرسیارەکانمان”.

.

کەناڵی فۆکس کەناڵێکی ئەمریکییە، بەزمانی تورکی لە ئیستەنبوڵەوە بەرنامەکانی پەخش دەکات، پێشتر کەناڵەکە لەلایەن ڕۆبێرت مەردوخ سەرمایەداری بەناوبانگی ئەمریکی خاوەندارێتی دەکرا، بەڵام لەئێستادا لەلایەن کۆمپانیای دیزنی ئەمریکی بۆ ڕاگەیاند بەڕێوە دەچێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل