Shadow Shadow

ئەردۆگان: لەسەر ڕووداوەکەی هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر هێڵین

17:31 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدانەی کوشتنی بەرپرسەکەیانی لە شاری هەولێر کرد و بەبێ ناوهێنانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بەپرسانی عێراق و کاربەدەستانی ناوچەکە هەوڵی دۆزینەوەی بکەرانی ڕووداوەکە دەدەن.

.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی شاری هەولێر بڵاوکردەوە.

.

سەرکۆماری تورکیا، بەبێ ناوهێنانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە: “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و کاربەدەستانی ناوچەکە بۆ هەرچی زوو دۆزینەوەی بکەرانی ڕووداوەکە بەردەوامە”.

.

هەروەها وتی: لە خوا داواکارم کارمەندەکەمان بەر ڕەحمەتی خوا بکەوێ.

.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەموزی 2019، لە ڕیستۆرانتێکی شاری هەولێر، کەسێک بە دەمانچە تەقەی لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا کرد و بەهۆیەوە جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و  هاووڵاتییەک کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئەردۆگان: لەسەر ڕووداوەکەی هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر هێڵین

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل