Shadow Shadow

ئەردۆگان لەسەر پێشڕەوییەکانی سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پۆتین ئەنجامداوە

15:55 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌ردۆگان نیگه‌رانییه‌كانى له‌ پێشڕە‌وییه‌كانى سوپاى سوریا له‌ناوچه‌ى ئیدلب گه‌یاندووه‌ته‌ سه‌رۆكى ڕوسیا و ئه‌و هەنگاوەی به‌تێكدانى چاره‌سه‌رى ئاشتى ناو بردووه‌.

.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا،  كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23 ى ئابى 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندى به‌ سه‌رۆكى ڕوسیاوه‌ كردووه‌ و پێی ڕاگەیاندووە: “پێشڕە‌وییه‌كانى سوپاى سوریا له‌باكور ڕۆژئاواى سوریا بۆ سه‌ر شارى ئیدلیب ده‌بێته‌ هۆى خوڵقاندنى قه‌یرانێكى مرۆیى له‌ناوچه‌كه‌ و له‌هه‌مان كاتێشدا هه‌ڕە‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشى توركیا”.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ناوچه‌ى ئیدلیب شكاندنى ئاگربه‌سته‌،  زیانگه‌یاندنه‌ به‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌ بۆ ئاشتى و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه‌كانى سوریا ده‌درێن.”

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندووە لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات و ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ڕووبەروبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنامەی سوشێ کە تایبەتە بە ناوچەی ئیدلب.

..

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو ، سوپاى سوریا هێرشى كرده‌ سه‌ر چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كى سه‌ر به‌ پارێزگاى ئیدلب و له‌ژێر ده‌ستى گروپه‌ چەکدارەکانی به‌ره‌ى نوسره‌ دەریهێنان، کە چه‌ند بازگه‌یه‌كى سوپاى توركیاش له‌و ناوچانه‌دا بوونیان هەیە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل