ناس کورد-
سەرۆکوەزیرانى عێراق سورە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ تورکیا، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکیش بڕیارە ئەردۆگان سەردانى عێراق بکات.
,
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکردووە: “عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە دیدارێکیدا لەگەڵ فاتح یەڵدز، باڵوێزى تورکیا لە بەغداد، سوربوونى خۆى لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابورییەکانى لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاندووە”.
,
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگى عێراق و تورکیا کراوە لە “دۆسییەکانى ئابورى و ئاو و بونیادنانەوە”.
,
لەو دیدارەدا، باس لە سەردانى ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیاش کراوە بۆ عێراق.