fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆگان: سێ ملیۆن ئاوارەى سوریا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەى ئارامى ئەو وڵاتە

09:00 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند “نزیکەى سێ ملیۆن ئاوارەى وڵاتى سوریا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەى ئارامى باشورى وڵاتەکەیان و درێژە بە ژیانى خۆیان بدەن”.

.

بەوتەى سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەو ناوچەیەى کە بەهاوکارى ئەمریکا دروستدەکرێت دەبێت پانتاییەکەى درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەى ئامانجەکەى خۆى بپێکێت.

.

لێدوانەکەى ئەردۆگان لە کاتێکدایە کە هێزە کوردییەکان لەو ناوچانەى سوریا پاشەکشەیان کرد کە هاوسنورى وڵاتى تورکیان، ئەو هێزانەى کە دەسەڵاتدارانى تورکیا بە گروپى “تیرۆریست”ى ناویان دەبات.

.

لێدوانەکانى سەرۆک کۆمارى تورکیا هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنى لەگەڵ فلادیمێر پۆتین، سەرۆکى روسیا و حەسەن رۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران لە شارى ئەنقەرە.

.

بەوتەى ئالن جۆنستۆن، پەیامنێرى تۆڕى هەواڵى (بى بى سى)، هەتا ئێستاش هێزە کوردییەکان وەڵامى پلانەکەى سەرۆک کۆمارى تورکیایان نەداوەتەوە بەڵام گومانى تێدا نییە رەتیدەکەنەوە.

.

مانگى رابردوو سەرۆک کۆمارى تورکیا هۆشداریدایە وڵاتانى ئەوروپا کە ئەگەر پشتیوانى نێودەوڵەتى نەکرێت لە دامەزراندنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا، رێڕەوى وڵاتەکەى لەبەردەم کۆچبەرانى سوریا بۆ چوونە ئەوروپان دەکاتەوە.

.

بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتاى هەڵگیرسانى شەڕى نێوخۆیى ئەو وڵاتە لە ساڵى 2011ەوە زیاتر لە سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار ئاوارەى سوریا رووى لەتورکیا کردووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل