fbpx
Shadow Shadow

"ئه‌ردۆگان وا تێگه‌یشتوه‌ وڵاتانى ئازادیش زیندانى ڕۆژنامه‌نوسانن"

ئەردۆگان سکاڵا لەسەر گۆڤارێکى فەڕەنسى تۆمار دەکات بەهۆى ئەوەى باسى مافى کوردى کردووە

22:09 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌ردۆگان به‌ تۆمه‌تى ناوزڕاندنى سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر گۆڤارى (لۆبوان)ى فه‌ره‌نسى تۆمار كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌كه‌ ڕاپۆرتێكى له‌سه‌ر مافى كورد له ‌ڕۆژئاوا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، کە له‌ مانشێتى به‌رگى گۆڤارەکە نوسیویه‌تى “كوا مافى كورده‌كان كه‌ ئه‌ردۆگان پێشلی ده‌كات؟”.

,

حسێن ئایدن، پارێزه‌رى ئه‌ردۆگان به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، هۆكارى تۆماركردنى سكاڵاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و گۆڤاره‌ چه‌ند ڕسته‌یه‌كى به‌كارهێناوه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌وڵى داوه‌ ناوى ئه‌رۆدگان بزڕێنیت و شكۆى بشكێنێت.

,

گۆڤاره فەڕەنسییەکە له ‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، مه‌به‌ستى په‌لاماره‌كانى ئه‌ردۆگان بۆ سه‌ر باكورى سوریا ئه‌وه‌یه،‌ كورده‌كانى ناوچه‌كه‌ پاكتاو بكات.

,

لاى خۆشیه‌وه‌ تیان گڕنڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى گۆڤاره‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌ردۆگان گرفتى له‌گه‌ڵ ئازادیدا هه‌یه‌ و ئه‌وانیش له‌یه‌ك وشه‌ى ئه‌و ڕاپۆرته‌ى كه‌ له‌سه‌ریان نوسیوه‌ پاشگه‌ز نابنه‌وه‌.

,

بەڕێوەبەرى گۆڤارەکە باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ساڵى ڕابردووش دواى ئه‌وه‌ى له‌ڕاپۆرتێكیاندا ناوى ئه‌ردۆگانیان به‌ دیكتاتۆر هێناوه‌ چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌وخۆى پێگه‌یشتووه‌.

,

دەشڵێت، ئه‌ردۆگان زۆر ڕۆژنامه‌نوسى زیندانى كردووه،‌ پێیوایه‌ ئه‌و كاره‌شى له‌ هه‌موو وڵاتێكى تردا كه‌ ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى تێدا ده‌ستبه‌ره‌ ده‌چێته‌ سه‌ر و دەشڵێت: “ئه‌ردۆگان وا تێگه‌یشتوه‌ وڵاتانى ئازادیش زیندانى ڕۆژنامه‌نوسانن”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل