fbpx
Shadow Shadow

 ئەردۆگان: دوای ئێس 400 هەنگاوی دیکەمان دەبێت

08:35 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دوای سیستمی بەرگری ئێس 400 هەنگاوی دیکەیان بۆ پێشبردنی ئاستی بەرگریکردنی وڵاتەکەیان دەنێن.

.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، لە یەکەم لێدوانیدا دوای کڕینی ئێس 400ی ڕووسی رایگەیاند “بەکڕینی ئەو سیستمە خۆمان بۆ شەڕ ئامادە ناکەین، دەمانەوێت ئاسایشیی نیشتمانی و ئاشتیی خۆمان بپارێزین و پیشەسازیی بەرگرییمان بەهێزتر بکەین.”

.

ئەردۆگان ئاماژەی بەوەکرد بارودۆخی ناوچەکە وادەخوازێت کە بەهێزبیت ووتی: ” بۆسنە و هێرسک، کوەیت، عێراق، سووریا، ئۆکراینا، یەمەن و قەتەر نمونەی زیندوون کە بەهۆی کاریگەرییەکانی ئیسرائیلەوە ئەو بارودۆخانەیان بە سەرداهاتووە بۆیە دەبێت بەهێز بین.”

.

لە بارەی کاردانەوەی ئەمریکا و هەڕەشەکانی تڕەمپەوە وتی “سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەی گونجاو لە سەر ئەو بابەتە بگرێتە بەر نەک بیر لە سزادان بکاتەوە.”

.

ئەم لێدوانانەی ئەردۆگان لە کاتێکدایە، دوێنێ میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد ئیدارەی کۆشکی سپی، پاکێجێکی بۆ سزادانی تورکیا ئامادەکردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕایاندەگەیەنێت.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل