fbpx
Shadow Shadow

  ئەردۆگان: خۆمان بەبێ ئەمریکا ناوچەیەکی ئارام لە سوریا دروستدەکەین

23:14 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

سەرۆکی تورکیا، هۆشداریدا ، ئەگەر دانوستانەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە دروستکردنى ناوچەی ئارام لە سوریا شکستیهێنا، تورکیا ناوچەیەکی ئارام لەژێر کۆنترۆڵی خۆی لەو وڵاتە، دروستدەکات.

.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ،سەرۆکی تورکیا، ئەمڕۆ (شەممە،31ى،ئابی، 2019) لەمیانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی بەرگریی نشتیمانی لە ئەستەنبوڵ، ڕایگەیاند “ئەگەر سەربازەکانمان لەچەند هەفتەی داهاتوودا، کۆنتڕۆڵی ناوچەی ئارام نەکەن، ئەوە پلانمان هەیە ئوپڕاسیۆنێکی تایبەت بەو پرسە جێبەجێ بکەین”.

.

وتیشی، ئەو پلانە لە کاتێکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر دانوستانەکان سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ ئەمریکا، بگاتە بنبەست.

.

یەکینەکانی پاراستنى گەل (یەپەگە)، ڕۆڵێکی باڵایان هەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش لە سوریا، لە ئێستاشدا ئەمریکا بە هاوپەیمانی خۆی لە قەڵەمیان دەدات، بەڵام تورکیا بە پێچەوانەی ئەمریکاوە بەڕێکخراوێکی تیرۆرست وەسفیان دەکات و بەمەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی هەژماریان دەکات.

.

ئەمریکا و تورکیا، چەند لیژنەیەکی هاوبەشیان لەنێوانیاندا درووستکردوە، بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات، بەڵام لەئێستادا ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان لەسەر میکانزمی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچەیە  و ڕووبەرەکەیی و ئەو هێزانەی کەدەبێت بوونیان هەبێت لەسنورەکە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل