fbpx
Shadow Shadow

“ئەردۆگان تیرۆرستە” یەکێک لە دەمامکەکانى هاڵووین

13:03 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە شەوی ئاهەنگی “جەژنی هاڵوویندا” لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا، بەشدارانی ئاهەنگەکە، دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەمامکی ترسناکی ئەردۆگانیان کردە دەموچاویان و بە “تیرۆرست” ناویان برد.

,

شەوی ڕابردوو، شەوی ئاهەنگی هاڵووین بوو، بەتایبەت لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاهەنگەکە ئەنجامدرا، بەڵام لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانی، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی جیاواز بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد، کە بووە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە میدیا جیهانییەکان.

,

بەشێک لە بەشدارانی ئاهەنگەکە لەو شارەى ئەڵمانیا، لە دژی هێرشەکانی تورکیا و ئەردۆگان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و شەهیدکردنی چەندین هاوڵاتی مەدەنی و منداڵ، لە جێگەی ئەوەی دەمامکی دڕندە بکەنە ڕوخسارییان، دەمامکی ئەردۆگانیان خستەسەر ڕوخسارییان، وەک ئاماژەیەک بەوەی کە “ئەردۆگان کەسێکی دڕندە و تیرۆریستە”.

,

ئەو کەسانە بە دەمامکى ئەردۆگانەوە بە شەقامەکانی شاری نۆرنبێرگدا دەسوڕانەوە، داوایان دەکرد، بە زووترین کات هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا ڕابگیرێت، هاوکات داوایان کرد، وڵاتەکەیان هیچ مامەڵەیەکی ئابوری و سیاسی لەگەڵ تورکیادا نەکات.

,

یەکێک لەو کەسانە بە ئاژانسی ANFی ڕاگەیاندووە: “ئەوە پێویست نییە کە چەندین جار خۆپیشاندان ئەنجام بدەی، ئەوە گرنگە کە کاری جیاواز بکەین، ئێمە بەم کارە پیشانی خەڵکی دەدەین کە ئەردۆگان تیرۆرستێکە”.

"ئەردۆگان تیرۆرستە" یەکێک لە دەمامکەکانى هاڵووین

,

جەژنی هاڵووین ئاهەنگێكە، كە لە زۆریك وڵاتەكان لە 31 مانگی تشرینی یەکەم دا دەگێڕدرێت، تیایدا گه‌وره‌ و بچووك جلوبه‌رگی‌ ترسناك ده‌پۆشن، كه‌ ئه‌فسانه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ هالویین پێیوایه‌ هه‌موو رۆحیانه‌ته‌كان له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌رزاییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی ‌‌و تا رۆژی‌ دوای‌ شه‌وی‌ هالویین له‌وێ‌ ده‌مێننه‌وه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل