Shadow Shadow

ئەردۆغان و تڕەمپ لەبارەى سیستمى ئێس 400 وە گفتوگۆیانکرد

20:55 چوار شه‌ممه‌ 29 ئایار 2019
article image

 

ناس کورد

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەى بازرگانى نێوان هەردو و وڵات و سیستمى بەرگری ئیس 400 گفتوگۆیانکرد.

.

فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند “هەردوو سەرۆک باسى کڕینى سیستمى بەرگرى ئیس 400 یان کردووە لەڕوسیا، ئەردۆغان جارێکی دیکە جەختی لە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ تاوتوێکردنى ئەو پرسە کردووەتەوە”.

.

ئەوەشى بڵاوکردووتەوە : “هەردوو لایەن خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر هەڵگرتنی پێناسی زیادەی گومرگی لەسەر کەرتی کانزایی پۆڵاى تورکى، هاوکات جەخت کرایەوە ئەم بڕیارە پاڵپشت دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی ٧٥ ملیار دۆلاری لە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو لادا.

.

لەهەمانکاتدا جود دیر وتەبێژى کۆشکى سپى ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، ترامپ و ئەرۆدغان پرسى بازرگانى و لادانى باج و کڕینى سیستمى ئێس 400 یان تاوتوێکردووە، ئەوە دەڵێت :”لوتکەى جى 20 دەرفەت دەبێت بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەشارى “ئۆساکا”ى یابان کە بڕیارە مانگى داهاتوو گرێبدرێت”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل