fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆغان هەڕەشە دەکات “لە شنگال و مەخموریش پەکەکە ببینین دەیکەینە ئامانج”

22:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر لە شنگال و مەخموریش پەکەکە ببینن، دەیکەنە ئامانج.

.

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى “پەکەکەمان لە باکورى عێراق لە جوڵە خستووە و پەکەکە و یەپەگە نوێنەرایەتى کورد ناکەن”.

.

هەروەها بەڵێنیدا وەڵامى هەر سزایەک بدەنەوە کە ئەمریکا بەسەر تورکیادا بیسەپێنێت.

.

ئەردۆغان وتیشى “بنکەى ئەنچەرلیکى ئاسمانى کە ئەمریکا بەکاریدەهێنێت دایدەخەین ئەگەر پێویست بکات، هەمان ڕێوشوێنیش بۆ داخستنى بنکەى کوراجیک دەگرینە بەر کە سیستەمى بەرگرى موشەکى ئەوروپى تێدا جێگیرکراوە”.

.

باسى لەوەشکرد، بڕیارەکەى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا لەبارەى ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەوە لەلایەن عوسمانییەکانەوە “هەنگاوێکى سیاسییە و هیچ بەهایەکى نییە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل