fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆغان هەڕەشەکانى بۆ “کردنەوەى دەرگای ئەوروپا” بەڕووی کۆچبەراندا دووبارەکردەوە

08:36 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەردۆغان سورە لەسەر قسەکانى و جارێکی تر هەڕەشەى کردنەوەى دەرگای کۆچبەرانی کرد بەڕووی ئەوروپا و ڕایگەیاند، ئەوروپییەکان نایانەوێت کێشەى کۆچبەران چارەسەربکەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، “ڕۆژئاوا وەڕس بوون لە قسەکانى بەرپرسانی تورکیا لەبارەى کۆچبەران، بەڵام  ناچاردەبین دەرگا بکەینەوە ئەگەر پێویستى کرد، چونکە ئەوان (ئەوروپییەکان) هەوڵ نادەن کێشەى کۆچ چارەسەر بکەن.”

.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تورکیا سێ ملیۆن و 600 هەزار ئاوارەى سوری لەخۆگرتووە و چیتر توانای وەرگرتنی پەنابەر و کۆچبەری تری نییە، ئاماژەى بەوەشکرد، “هەموو هاوکارییەکمان پێشکەشی پەنابەر و ئاوارەکان کردووە.”

لە چەند هەفتەى ڕابردوودا، ئەردۆغان و چەند بەرپرسێکى باڵای تورکیا هەڕەشەى کردنەوەى دەرگای کۆچبەرانیان کرد بەرەو ئەوروپا کە بەهۆی ڕێککەوتنى ئازاری ساڵی 2016ەوە لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا، تورکیا ڕێگە بە دەربازبوونی کۆچبەر نادات و لە بەرانبەردا وڵاتانى ئەوروپی سێ ملیار یۆرۆ دەدەن ئەوروپا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل