fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆغان مەرجى کۆتایی هێنان بە هێرشەکانى سەر ڕۆژئاواى کوردستان ئاشکرادەکات

14:34 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەردۆغان ڕایگەیاند، هێرشەکانى سوپاى تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا کۆتایی دێت، ئەگەر شەڕڤانانى کورد دەستبەردارى چەکەکانیان بن و لەو “ناوچە ئارامە” بکشێنەوە کە وڵاتەکەى هەوڵى دروستکردنى دەدات.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2019، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند “خێراترین چارەسەر ئەوەیە چەکدارە کوردەکان چەکەکانیان دابنێن و تا ئێوارەى ئەمڕۆ لەناوچەکە بکشێنەوە”.

.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغان هۆشداریدا لەوەى هیچ هێزێک ناتوانێت هێرشەکەیان ڕابگرێت.

.

باسى لەوەشکرد، ئۆپراسیۆنى سەربازى وڵاتەکەى کۆتایی دێت کاتێک وڵاتەکەى  “ناوچەى ئارام” دروستدەکات، ئامادەش نین لەو بارەیەوە بچنە دانوستانەوە.

.

وتەکانى ئەردۆغان دواى توندکردنەوەى فشارەکان دێت لەسەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەوروپا و ئەمریکاوە بۆ ڕاگرتنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە کە ماوەى هەشت ڕۆژە بەردەوامە.

.

بەپێی ئامارەکانى ڕوانگەى سورى، تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 70 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و 300 هەزار هاوڵاتیش ئاوارە بوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل