fbpx
Shadow Shadow

"لە ڕابردوودا ئەردۆغان ئۆزێلی تووشی کێشەیەکی گەورە کرد"

ئەردۆغان شایەتی گرێبەستی هاوسەرگیری مەسعود ئۆزێل بوو

12:15 شه‌ممه‌ 08 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، داوایەکی مەسعود ئۆزێلی یاریزانی ئەڵمانی بەجێهێنا و بووە شایەتیحاڵی گرێبەستی هاوسەرگیری ئەو یاریزانە و ئامینە گوڵشەی ئەکتەری ناوداری تورک.

.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئۆزێل داوای لە ئەردۆغان کردبوو ببێتە شایەتحاڵ لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەیدا، ئەویش دوێنێ هەینی 7ی حوزەیران ی 2019 داواکەی قبوڵکرد و لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی یاریزانە ئەڵمانییەکە و ئامینە گوڵشی ئامادەبوو.

.

ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی 2018 ئۆزێل لە چەند وێنەیەکدا لەگەڵ ئەردۆغان دەرکەوت و ئەوەش کاردانەوەی توندی لەنێو جەماوەری ئەڵمانیادا لێکەوتەوە و هێرشی توند کرایەسەر یاریزانەکە.

.

لەدوای ئەو هێرشانە ئۆزێل ئاستێکی لاوازی لە مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پێشکەشکرد و لە قۆناغی یەکەمدا ماڵئاواییان لە پاڵەوانیتییەکە کرد و دووبارە ئەو یاریزانە ڕوبەڕوی ڕەخنە بوویەوە و پاشان ڕایگەیاند، کە واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت و چیتر درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ناپۆشێت.

.

بۆیە پێدەچێت، بانگکردنی ئەردۆغان بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لە ڕقی هاندەرە ئەڵمانییەکاندا بێت و چیتر وا نیشانی بدات کە ئەو ئەڵمانی نییە و تورکە.

.

مەسعود ئۆزێل، بە ڕەچەڵەک کوردی باکوری تورکیایە و لە منداڵییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیاوە و ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی هەیە، بۆیە کاتێک لە تەمەنی لاوێتیدا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا، بریاریدا یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بکات، نەوەک تورکیا.

ئەردۆغان شایەتی گرێبەستی هاوسەرگیری مەسعود ئۆزێل بوو

ئەردۆغان شایەتی گرێبەستی هاوسەرگیری مەسعود ئۆزێل بووئەردۆغان شایەتی گرێبەستی هاوسەرگیری مەسعود ئۆزێل بوو

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل