fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنى بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند

16:14 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی “کانی ئاشتی” لە باکوری سوریا لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستیپێکرد.

.

لە تویتێکدا، ئەردۆغان نوسیویەتی: “ئۆپراسیۆنى کانی ئاشتی هەڕەشەی تیرۆر لەدژی تورکیا دادەمرکێنێتەوە و دەبێتەهۆی دامەزراندنی ناوچەى ئارام.”

.

دەشڵێت، ئەوەش “ئاسانکاری دەکات بۆ گەڕانەوەى ئاوارە سورییەکان بۆ نیشتمانی خۆیان، سەروەری بۆ خاکی سوریاش دەگەڕێنێتەوە و خەڵکەکەى ڕزگار دەکەین لە تیرۆرستان.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “سوپای تورکیا لەگەڵ سوپای نیشتمانی سوریا دەستیانکرد بۆ ئۆپراسیۆنى کانی ئاشتی بۆسەر یەپەگە\پەکەکە لە باکوری سوریا، ئەرکی ئێمە ڕێگریکردنە لە دروستکردنی ڕێڕەوێکی تیرۆر بە درێژایی سنورەکانمان لە باشور و گەڕانەوەى ئاشتییە بۆ ناوچەکە.”

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل