fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا هەڕەشەى سزادانى تورکیا دەکات

ئەردۆغان داواکەى پنتاگۆن بۆ ڕاگرتنى هێرشەکان ڕەتدەکاتەوە

21:09 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەمریکا هەڕەشەى سزادانى ئابورى تورکیا دەکات، ئەردۆغانیش ڕایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕاناگرن، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەمریکا کە داواى ڕاگرتنى هێرشەکانى کردبوو.

.

ستیڤن منوچین وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند “ئەگەر پێویست بکات دەتوانین سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنین، ترەمپ بەرپرسانى ئەمریکاى ڕاسپاردووە ڕەشنوسێک ئامادەبکەن بۆ سزادانى تورکیا”.

.

.وتیشى “دەتوانین ئابورى تورکیا داتەپێنین، ئەگەر پێویست بکات”.

.

لاى خۆیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، بوونى ئەوان لە سوریا بۆ دابەشکردنى خاکى ئەو وڵاتە نییە و ئۆپراسیۆنەکەیان ڕاناگرن.

.

لێدوانەکەى ئەردۆغان دواى داواکەى مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا هات لە تورکیا بۆ ڕاگرتنى هێرشەکانى.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پنتاگۆن، مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە وەزیرى بەرگرى تورکیاى ڕاگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى تورکیا هەڕەشە بۆ سەر شەڕى دژى داعش دروستدەکات.

.

باسى لەوەشکردووە، ئەو ئۆپراسیۆنە، تورکیا دەخاتە بەردەم سەپاندنى سزاى نوێوە.

.

ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە.

.

دوێنێ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، سێ بژاردەیان لەبەردەستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکەى تورکیا کە پێکهاتوون لە ناردنى هێز، سەپاندنى سزاى دارایی بەسەر تورکیا، نێوەندگیریکردن لەنێوان تورکیا و کوردەکان.

.

هێرشەکەى تورکیا دواى چەند ڕۆژێک هات لە دەرکردنى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل