fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆغان: جیھان زۆر بەخێرایی ئایلانی بچوکی بیرچووەوە

20:55 سێ شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەردۆغان ڕایگەیاند، جیھان زۆر بەخێرایی ئایلانی بچووکی بیرچووەوە، داواشدەکات رێککەوتنی جیھانیی لەبارەى کۆچ و  پەنابەرانەوە بەشێوەیەکی کاریگەر کاریان پێبکرێت.

.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و وێنەى ئایلانى کوردى بەرزکردەوە و وتى “جیھان زۆر بەخێرایی ئایلانی بچووکی بیرچووەوە. بیرتان نەچێت دەکرێت رۆژێک ھەمان دۆخ بەسەر ئێوەشدا بێت”.
.
وتیشی ”پێویستە رێککەوتنی جیھانیی کۆچ و رێککەوتنی جیھانیی لەبارەی پەنابەرانەوە بەشێوەیەکی کاریگەر کاریان پێبکرێت. ھەروەھا تەواوی جیھان بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەریی و ھەوڵەکانمان لە سوریا بانگھێشت دەکەم”.
.
ئەردۆغان باسى لەوەشکرد، لە ھەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 32 ھەزار کۆچبەری نایاسایییان لە دەریادا لە خنکان رزگارکردووە، جگە لە سوورییەکان 58 ھەزار کۆچبەری نایاساییان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.

.
ئەوەشى خستەڕوو، لەگەڵ ئەمریکا، ھێزەکانی ھاوپەیمانان، روسیا و ئێران، دەتوانن ناوچەی ئارام پێکبھێنن و پەنابەران لە کەمپ و خێوەتگەکان ببەنە دەرەوە و لەوێ نیشتەجێیان بکەن، “ئەگەر قوڵایی ئەو ناوچەیە بگەیەنینە ھێڵی دێرەزور و رەققە، ئەوا دەتوانین ژمارەی ئەو سوریانەی لە وڵاتەکەمان، ئەوروپا و ناوچەکانی دیکەی جیھانەوە دەگەڕێنەوە بگەیەنینە نزیکەی سێ ملیۆن”.

.
لەبارەى دۆسیەى ئێرانەوە، ئەردۆغان هیواى خواست، ھەرچی زووە لە زەمینەیەکی ژیرانەدا مشتومڕەکان لەبارەی چالاکییەکانی ئێران و ھەڕەشەکانی سەر ئەو وڵاتە چارەسەر بکرێت.
.
جەختیشیکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنێکی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لەسەر بنەمای دادپەروەریی، رەوشت و ویژدان دووبارە پێکبھێنرێتەوە، سەرلەنوێ ئومێد بە مرۆڤایەتی دەبەخشێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل