fbpx
Shadow Shadow

"بەردەوام دەبین لە جێگیرکردنی سیستەمی ئێس 400"

ئەردۆغان: بە ترەمپم وت دەگەڕێین بۆ شوێنگرەوەی فڕۆکەی ئێف 35

22:21 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

ئەردۆغان ڕایگەیاند، بە ترەمپى ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی دەگەڕێت بەدوای شوێنگرەوەیەک بۆ فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی و بەردەوام دەبن لە جێگیرکردنی سیستەمی ئێس 400ى روسی.

.

چوارشەممەى ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەردۆغان لەوتارێکدا لەهۆڵی فراکسیۆنی ئەکەپە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند “بە ترەمپی وتووە، تورکیا دەگەڕێت بەدوای جێگرەوەیەکدا بۆ فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی، بەهیچ شێوەیەکیش لە جێگیرکردن و کڕینی تەواوی سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی پاشەکشە ناکەن”.

.

وتیشى “تورکیا ناتوانێت دەستبەرداری کڕینی تەواوەتی و جێگیرکردنی سیستەمی ئێس 400 بێت بۆ سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی، تا ئێستاش کێشەمان هەیە لەگەڵ ئەمریکا دەربارەی سیستەمی ئێس 400، هەروەها بۆ ترەمپم ڕونکردەوە کە ئێمە بە چ شێوەیەک گەیشتینە ئەو بڕیارە”.

.

ئەردۆغان جەختیکردەوە، وڵاتەکەیان هاوبەشە لەگەڵ ئەمریکا بۆ دروستکردنی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 35ی ئەمریکی “لەکاتی هاوبەشییەکەشماندا هەر ئەرکێک کەوتبێتە سەر شانمان جێبەجێمان کردوە، بەڵام دوای ئەوەی تورکیا ئێمەی لە هاوبەشییەکە دورخستەوە ئێمەش بڕیاریکی دیکەماندا”.

.

باسی لەوەشکرد “سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی بەهیچ شێوەیەک نابێتە هەڕەشە لەسەر وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ و پێویست ناکات هیچ ترسیک هەبێت لەوەی کە ئێمە ئەو سیستەمەمان هەڵبژاردوە، هەروەها لەگەڵ تڕەمپ دوای گفتوگۆکردن لەسەر ئەو کێشانە باسمان لە چارەسەریکی ناوەندی کرد لەنێوانماندا”.

.

ماوەیەکی زۆرە تورکیا و ئەمریکا بەهۆی کڕینی سیستەمی ئێس 400ی ڕوسییەوە کێشە کەوتووەتە نێوانیانەوە و چەندینجار ئەمریکا بەفەرمی هەڕەشەی لەو وڵاتە کردووە ئەگەر دەست لەکڕینی سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی هەڵنەگرێت سزای توندی بەسەر دەسەپێنێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل