fbpx
Shadow Shadow

ئەردۆغان ئۆپراسیۆنى ئاسمانی و وشکانی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی فورات ڕاگەیاند

11:05 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و وشکانی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ڕۆژئاوا) ڕاگەیاند.

.

ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە ئەنقەرە وتی،”ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه‌ و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واو كردووه‌، رێنمایی پێویستمان داوه‌. كاتی بڕیاردان و ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌كه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه‌ هێنده‌ نزیكه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ و سبه‌یه‌. هه‌م له‌ وشكانییه‌وه‌ هه‌م له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەو کەسانەی کە لە مەبەستى ئێمە بۆ دورخستنەوەى “ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان له‌ وڵاته‌كه‌مان پێده‌كه‌نن، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ یاریی قسه‌ی دیپلۆماسیی ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كه‌ن، ده‌ڵێین ئیتر قسه‌ ته‌واو”.

دەشڵێت، “كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان زۆر ڕوونه‌، ئایا ئێوه‌ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌ ده‌ناسن یان نا كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ناوی هه‌سه‌ده‌وه‌ بیشارنه‌وه‌”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل