fbpx
Shadow Shadow

وەک پشتیوانییەک بەشدارى لە خۆپیشاندانەکان کردبو

“ئەبو ئادەم” یەکەم کورد کە لە خۆپیشاندانەکانى بەغداد کوژرا

19:48 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

گەنجێکى کورد کە وەک پشتیوانى لە عێراقییەکان بەشدارى لە یەکێک لە خۆپیشاندانەکانى بەغدادى کردبو، لەگەڵ چەند خۆپیشاندەرێکى تردا گیانیلەدەستدا.

,

ئەحمەد سه‌عداوى، چیرۆكنوسى ناسراوى عێراقى له‌ هه‌ژمار‌ى خۆى له ‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك نوسیویه‌تى: “له‌ماوه‌ى دوو مانگى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له ‌چالاكانى دیارى كورد هاوكار و یارمه‌تیده‌رمان بوون له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا، وەک پشتیوانییەک له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بوون به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، یه‌كێك له ‌شه‌هیده‌كانیشمان له‌سه‌ر پردى كۆمارى كوردێكى ئازایه‌”.

,

سه‌عداوى باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ئەو كوردەى لە خۆپیشاندانەکانى بەغداد کوژراوە، ناوى “كاوه‌ ستار وه‌لید”ه‌ و باوكى دوو منداڵه‌ کە گەورەکەیان ناوى “ئادەم”ە، بۆیە بە ئەبو ئادەم ناسراوە.

,

چیرۆكنوسه‌ عێراقییه‌كه‌ كه‌ وێنه‌ى كاتى به‌خاكسپاردنى كاوه‌ى لەگەڵ نوسینەکەدا پۆست كردووه‌، ئەوەشى خستوەتەڕو: “سه‌ربڵندى بۆ تۆ ئه‌بو ئاده‌م، بۆ هه‌موو هاوڕێیانت كه‌ له‌پێناو هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌یه‌كى تر له ‌مێژووى عێراق خوێنیان به‌خشى”.

,

لەڕێى باسکردنى چیرۆکى ئەبو ئادەمەوە، سەعداوى ڕه‌خنه‌ى له ‌سه‌ركردایه‌تیى سیاسى كورد گرتوە و دەڵێت “له‌ترسى نه‌دۆڕاندنى ئیمتیازاته‌كانیان چاویان لەئاستى سەرکوتکردنى خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكى ناڕازى له‌ به‌غداد و شاره‌كانى ترى عێراق داخستوە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل