fbpx
Shadow Shadow

ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ هێمن هەورامی: خۆزگە جارێک وەک پیاوی دەوڵەت مامەڵەت کردبا

16:41 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکگرتوو حزبێکی ئۆپۆسزیۆنە و سەرۆکایەتی هیچ لیژنەیەکی پەرلەمانی بەرناکەوێت، ئەبوبەکر هەڵەدنی وەڵامی دایەوە و دەڵێت: “خۆزگە جارێک لەم خولە بمدیبایە وەک پیاوی دەوڵەت بجوڵایتایەتەوە”.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی کانونی یەکەمی 2019، لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: “یەکگرتوو فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆنە و هیچ لیژنەیەکی پەرلەمانی بەرناکەوێت، بەڵام ئێمە گرنگترین لیژنەمان پێداون کە لیژنەی کاروباری پەرلەمانە”.

.

لە بەرامبەر ئەو وتەیەی هێمن هەورامیدا، ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستە کردووە و نوسیویەتی: “خۆزگە جارێک لەم خولە بم دیبایە وەک پیاوی دەوڵەت ،وەک دەستەی سەرۆکایەتی بێلایەن بجوڵایتایەوە، ،کەچی هێشتا لە قۆزاخەی تونێڵی تەسکی حزبەوە خەریکی هەناسە بڕكێیت”.

.

دەشڵێت، “کاکە هێمن جارێ یەکگرتوو یان ڕاستر بڵێم (لیستی بەرەو ئیسڵاح) حەفتا و نۆ هەزار دەنگی هێناوە، کەس خێری پێ ناکات لەناو نۆزدە لیژنەی پەرلەمان لیژنەیەکی لاوەکی پێ درابێت.”

.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی کاروباری پەرلەمان نەک هەستیارترین لیژنەی پەرلەمان نییە، بەڵکو لیژنەیەکی لاوازە و هیچ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەخەڵکەوە نییە، تەنها مامەڵە دەکات لەگەڵ 111 ئەندام پەرلەمان و نزیکەی چوارسەد فەرمانبەری پەرلەمان.

.
هەڵەدنی باسی لەوەشکردووە کە “لە وڵاتانی دیموکراسی و خاوەن دامودەزگا، ئۆپۆزسیۆن لە ڕوانگەی پێگەو پێویستیەکەی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، نەک لە ڕوانگەی ژمارەی کورسیەکانی، بۆیە لەو وڵاتە خواپێداوانە ئۆپۆزسیۆن لە ناو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنە سەرەکیەکانی پەرلەمان جێگە و ڕۆڵی چەسپێنراوە، کەچی لای جەنابتان ئۆپۆزسیۆن لە ڕوانگەی (ئەوەی ناکوڵێ، دایبنێن بۆ پورە گوڵێ) مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”.

.

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکردووە: “من وەک ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو بە فراکسیۆنەکەم دەڵێم هەرچی زووە دەبێت ئەو (دەست و دیاریە) گرانبەهایەی جەنابت ڕەتبکەینەوە و پیرۆزی خۆتانی بکەین، بەڵام دەبێت لیژنەکە ئەو بە هەدەردانەی سامانی گشتی بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە کە لە نۆژەن کردنەوەی سەد و یانزە شوقە و خانوەکانی پەرلەمانتاران و ئۆفیسەکانی ناو پەرلەمان خەرج کراون”.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل