fbpx
Shadow Shadow

ئێسک و پروسکی مرۆڤێکی دیکەى نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانیدەر دۆزرایەوە.. وردەکاریی بزانە

18:11 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

تیمێکی شوێنەواریی زانکۆی “کامبریج”ی بەریتانی لە ئەشکەوتی شانیدەر ئێسک و پروسکی مرۆڤێکی نیاندەرتاڵیان دۆزییەوە، تیمەکەش بە ڕووداوێکی گرنگی 35 ساڵی ڕابردوو وەسفی دەکەن.

گریم پارکەر، سەرۆکی تیمی زانایانی شۆینەوارناس لە زانکۆی کامریج، دوای دۆزینەوەی ئێسک و پروسکی مرۆڤە نیاندەرتاڵەکە ڕایگەیاند، “لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا دۆزینەوەیەکی لەو شێویەمان بەدی نەکردووە، لەئێستادا پشکنین و شیکاری بۆ بەشی سەرەوەی ئەو ئێسک و پروسکە دەکەین بۆ زانینی هۆکاری مردنەکەى، لە هەمانکاتیشدا دەمانەوێت بزانین نێژراوە یاخود نا.”

.

دەشڵێت، ” دەمانەوێت بزانین کەشوهەوا چەند  کاریگەری لەسەر هەبووە بە ئامانجی گەیشتن بە زانیاری نوێ دەرباری مرۆڤی کۆن، ئەگەریش هەیە ئەم دۆزینەوەیە ببێتە هۆکاری  گۆڕانی بەشێکی زۆر لەو تێورانەی کە پەیوەستن بەو بابەتەوە”.

گریم پارکەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەشکەوتی شانیدەرو ئەو ئێسک و پروسکانەی کە تێدایە، ڕۆڵێکی بەرچاو دەبێت لە وەڵامدانەوەی چەندین پرسیاری گرنگ، وەک، ئایا مرۆڤی نیاندرتاڵ مردووەکانی خۆیان ناشتووە؟ یان ئایا بۆچی لەناوچوون.

ئێسک و پروسکی مرۆڤێکی دیکەى نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانیدەر دۆزرایەوە.. وردەکاریی بزانە

ئەشکەوتی شانیدەر دەکەوێتە چیایی برادۆست بە دووری 145 کیلۆمەتر و دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، 2200 مەتر لە سەر ئاستی دەریاوە بەرزە، لەساڵی 1951 بۆ یەکەمجار پڕۆسەی کنە وپشکنینی تێدا کراوە لەسەر دەستی تێمێکی شوێنەوارناسی ئەمریکی سەر بە زانکۆی کۆڵومیبا کەتێدا نۆ ئێسک وپرۆسکی مرۆڤی نیاندرتاڵیان تێدا دۆزییەوە.

ئیما ببمۆروین، زانای شوێنەوارناسی کە هاوکات ئەندامی تیمە بەریتانییەکەیە دەڵێت، “ئەوەی دۆزراوەتەوە ئێسکی مرۆڤێکی نیاندرتاڵی بە تەمەنە کە پێکهاتووە لە ئێسکی بڕبڕەی پشت و ئێسکی مل و سنگ، پێشتر هەردوو ئێسکی دەستەکانی وکەلەی سەریمان لە ساڵی 2018 دۆزیوەتەوە.”

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا نازانرێت ڕەگەزی ئەو ئێسک و پروسکەی دۆزراوەتەوە چییە؟ نێرە یاخود مێیە؟، بۆ ئەوە مەبەستەش شیکاری پرۆتین بۆ پاشماوەکە دەکرێت لە تاقیگەیەکی پسپۆڕ بۆ زانینی ڕەگەزەکەى.

هاوکات غەفور ئەحمەد، قائیمقامی قەزای مێرگەسوور ڕایگەیاند، “تیمە بەریتانییەکە بەردەوام دەبن لە کنە وپشکنینی ئەشکەوتەکە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا”.

ئێسک و پروسکی مرۆڤێکی دیکەى نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانیدەر دۆزرایەوە.. وردەکاریی بزانە

وتیشی، پڕۆسەی گەڕان و پشکنین ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە دەکەونە دەوروپشتی ئەشکەوتی شانیدەر، بەتایبەتی شوێنەوارەکانی گوندی (زۆی چەم) کە بەگوێرەی زانیارییەکان بە کۆنترین شوێنەواری مرۆڤ دادەنرێت لەسەر ڕووی زەوی، ئەگەریشی هەیە  مێژووەکەی زۆر دێرینتربێت لە مێژووی گوندی چەرمۆ کە دەکەوێتە قەزای چەمچەماڵ.

 

جەختی لەوەشکردوەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە هەوڵی ڕێکخستنی گۆنگرەیەکی نێو دەوڵەتییە بۆ ناساندنی شوێنەوارەکانی ناوچەی مێرگەسوور.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل