Shadow Shadow

ئێران یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد

11:47 دوو شه‌ممه‌ 03 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

بەرپرسی دامەزراوەی بینینی مانگ لە نوسینگەی ڕابەری شۆرشی ئێران ڕایگەیاندووە مانگ بە ئاسانی دەبینرێت و ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

.

فەزلوڵا زاکری بەرپرسی دامەزراوەی بینینی مانگ لە نوسینگەی ڕابەری شۆرشی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ 3ی حوزەیران زیاتر لە 100 لیژنە لە ناوچە جیاوازەکان چاودێری بینی مانگ ئەکەن، پێشبینی شارەزایان ئەوەیە مانگ بە ئاسانی ئەبینرێت هەربۆیە سبەی سێشەممە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی چوارشەممە 4ی حوزەیران یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە.

.

فەزلوڵا زاکری ئاماژەی بەوەشداوە بڕیاری کۆتایی بۆ دیاریکردنی رۆژی جەژن لای عەلی خامنەیی ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران دەبێت.

 

عەلی خامنەیی ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران لەسەرەتای دەستبەکاربونیەوە دامەزراوەیەکی تایبەتی بەناوی بینینی مانگ کردەوە کە ئەرکی ئەم دامەزراوەیە دیاریکردنی وادەکانی مانگی هیجیریە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل