Shadow Shadow

ئێران: گەیشتووینەتە قۆناغی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی پێشکەوتوو

22:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، لە بەرهەمهێنانی چەکی سەربازیدا گەیشتوونەتە قۆناغی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی پێشکەوتوو و نزیکن لەوەی بە تەواوەتی خۆیان پێویستییە سەربازییەکانیان دابین بکەن.

,

سەرلەشکر باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەمیانی سەردانی بۆ ڕێکخراوی پیشەسازیی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەى ڕایگەیاند: “ئێمە سەرەڕای گەمارۆ و گوشارە زۆرکان بە تایبەت لە بواری پیشەسازیی بەرگری، بەڵام ئێستا لە قۆناغێکی تەواو جیاواز و تایبەتین، بەتایبەتی لە بەرهەمهێنانی فرۆکەکان، مووشەکەکان و فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان”.

,

سەرۆک ئەرکانی  گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە: “ئەو پرسە بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک چەکی سادە دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغی بەرهەمهێنانی مەکینەی فرۆکە و فڕۆکەی تایبەتمەندی جیهانی و نزیکین لە رۆژانی خۆبەڕێوەبەریی تەواو لە بەرهەمهێنانی ئەو سیستەمە بایەخمەندە”.

,

سەرلەشکەر باقری جەختیشیکردووەتەوە، ئەو هەنگاوە گرنگانە ئەوە نیشان دەدەن کە گەمارۆکان وەک گوشارێکی تێکشکێنەرانە بۆ سەر گەلی ئێران و هێزی چەکداری دەتوانێت ببێتە دەرفەتێک بۆ پێشکەوتن بەرەو لوتکەکانی هێز و دەسەڵات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل