Shadow Shadow

بەریتانیا هۆشداری تووندی داوەتە ئیران

ئێران: کەشتیە بەریتانیەکە لەگەڵ کەشتییەکی ڕاوکردندا تووشی ڕووداو بووە بۆیە کۆنتڕۆڵکراوە

10:43 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، کەشتیە بەریتانیە دەستبەسەرکراوەکە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ کەشتییەکی ڕاوکردندا تووشی ڕووداو بووە و ئامادەنەبووە بوەستێت کۆنتڕۆڵکراوە.

.

ئەمڕۆ شەممە 20ی تەمموزی 2019، ئەلاموراد عەفیفی پور بەرپرسی گشتی دەریاوانی پارێزگای هورموزگان ڕایگەیاند کەشتیە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیا لە ئاوەکانی هورموزدا لەگەڵ کەشتییەکی ڕاوکردندا تووشی ڕووداو بووە.

.

ئەو بەرپرسەی ئیران ئاماژەی بەوەکردووە، تیمی کەشتیوانی کەشتی ڕاوکردنەکە پەیوەندییان بە کەشتیە بەریتانیەکەوە کردووە بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە.

.

بەپێی میدیاکانی ئێران کەشتییە بەریتانیەکە بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندەری، بەندەرعەباس و ڕادەستی بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە کراوە.

.

کەشتیە بەریتانیەکە 23 کەشتیوانی لەسەرە، 18 کەسیان هیندی، پێنج کەسی تریان ڕووسی و فلیپینی و لیتوانین.

.

لە کاردانەوەی کۆنتڕۆڵکردنی ئەوکەشتیە نەوتییە، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیان هۆشداری دا بە ئێران ئەگەر کەشتییەکە ئازاد نەکات ڕووبەڕووی کاردانەوەی “جددی توند” دەبێتەوە.

.

پێشتر سوپای پاسداران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەهۆی ڕەچاو نەکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان کەشتیە بەریتانیەکە ڕاگیراوە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆتایی مانگی ڕابردوو، لە گەرووی جەبەل تارێق هێزی دەریایی بەریتانیا کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیان کۆنتڕۆڵکرد.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل