fbpx
Shadow Shadow

ئێران کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد دەکات

08:43 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کۆمارى ئیسلامى ئێران بەنیازە بەم نزیکانە کەشتییە نەوتییە دەستبەسەرکراوەکەى بەریتانیا ئازاد بکات، کە لە 19ى تەمموزەوە دەستیبەسەردا گرتووە.

.

موراد عەفیفى بەڕێوەبەرى گشتى بەندەر و گواستنەوەى دەریایی لە هەرێمى هرمزجانى ئێران ڕایگەیاند “دواى دەرچوونى بڕیار بۆ کۆتایی هێنان بە ماوەى دەستبەسەرداگرتنى کەشتی بەریتانى ستینا ئیمبیرو، کەشتییەکە ئازاد دەکەین و دەستدەکات بە جوڵەکردن لە بەندەرەکەدا”.

.

وتیشى “هێشتا دۆسیەى یاسایی دژى ئەو کەشتییە کراوەیە و بەم نزیکانە ئەنجامى کۆتایی ڕادەگەیەنین”.

بەرپرسەکەى ئێران وادەى دیاریکراوى ئازادکردنى کەشتییەکەى دیارینەکرد.

.

ڕۆژى یەکشەممە 22ى ئەیلولى 2019، سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى خاوەندارى کەشتییەکە ڕایگەیاندبوو، لە ماوەى چەند کاتژمێرێکدا کەشتییەکە ئازاد دەکرێت.

.

ئێران لە چوارى ئەیلولدا حەوت ئەندامى تیمى کەشتییەکەى ئازادکرد کە ژمارەیان 23 کەسە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل