fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئێران کوژرانی “ئایەتوڵا مایکی” ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە داڕشتنی پلانی کوشتنی سولەیمانی

18:08 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

میدیاکانی ئێران هەواڵی کوژرانی ئەو ئەفسەرە هەواڵگرییە ئەمریکییەی یڵاوکردەوە کە نازناوی “ئایەتوڵای مایکی” لێنراوە و تاران تۆمەتباری دەکات بە داڕشتنی پلانی کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لە عێراق.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ى کانونی دووەمی 2020، میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانکردەوە، “ئەفسەری هەواڵگریی ئەمریکی بەناوی مایکل دی ئەندریا لەناو ئەو فڕۆكە سەربازییە ئەمریكییەدا بووە كە دوێنێ‌ دووشەممە لە ناوەڕاستی ئەفغانستان كەوتەخوارەوە و گیان لەدەستدا”.

.

بەگوێرەی میدیا ئێرانییەکان، جگە لە قاسم سولەیمانی، مایكل ئەندریا سەرپەرشتی كوشتنی عیماد مەغنیە، گەورە سەركردەی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانیشی كردووە لە ساڵی 2008 لە سوریا.

.

دوێنی دووشەممە، بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ولایەتی غزنی کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەفغانستان ڕاگەیاند و دەڵێت، سەرجەم سەرنشینەکانی کە ئەمریکی بوون گیانیان لەدەستداوە.

.

هەرچەندە ئەمریکا دانینا بە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە و دواتر هێنانەوەى پارچەکانی، بەڵام تائێستا ناسنامە و چۆنیەتى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکەى ئاشکرا نەکردووە.

.

ئەندریای تەمەن 62 ساڵ لە ساڵی 2017 کراوە بە سەرۆكی سەنتەری ئەركەكان تایبەت بە کاروباری ئێران، كە سەر بە ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكایە، لە هەمانکاتیشدا سەرپەرشتی دۆسییەكانی عیراق و ئەفغانستانی كردووە، ڕۆڵی باڵاشی هەبووە لە  کوشتنی ئوسامە بن لادن، سەركردەی پێشووی ڕێكخراوی قاعیدە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل