fbpx
Shadow Shadow

ئێران.. ڕۆژانە زیاتر لە هەزار کۆرپەلە لەباردەبرێن

20:41 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد

بەپێی ئامارێکی ئەنجوومەنیی کۆرپەلە ناسی ئێران، ڕۆژانە زیاتر لە هەزار کۆرپەلە لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەبار دەبرێن و ڕێگە لە لەدایکبوونیان دەگیرێت.

.

لەوبارەوە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی كۆرپه‌له‌ ناسیى ئێران ڕایگەیاندووە، ئاماره‌كانى له‌باەبردنى كۆرپه‌له‌ بەشێوەیەکی “ترسناك زیادى كردووه”‌ کە قەبارەکەی زیاترە له‌ئامارى گیانله‌ده‌ستدان بە ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ.

.

دكتۆر محه‌مه‌د ئاخوندى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆرپه‌له‌ناسیى ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو یاسایەی لە وڵاتەکەی تایبەت بە لەباربردنی کۆرپەلە کاری پێدەکرێت ڕێخۆشکەر بووە بۆ پەرەسەندنی دیاردەکە.

.

لەوبارەوە دەڵێت: “له‌دواى په‌سه‌ند كردنى یاسای لەباربردنی کۆرپەلە، نزیكه‌ى سێ هه‌زار حاڵه‌تى له‌باربردن له‌ماوه‌ى سالێكدا مۆڵه‌تى پێدراوه‌ ساڵى دواتریش ئاماره‌كه‌ بۆ ده‌هه‌زار حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئامارى ته‌واوى له‌باربدرنى یاسایى و نایاسایى له‌ ماوه‌ى بیست ساڵى ڕابردودا ئه‌وه‌ پیشان ده‌دات ڕێژه‌كه‌ زۆر لەوە زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه‌.”

.

لەباربردنی کۆرپەلە چییە؟

له‌باربردن واتا ڕێگرى كردن له‌قۆناغى گه‌شه‌ى كۆرپه‌له‌ و له‌ناوبردنى، كۆمه‌لێك پرسیى ئه‌خلاقى، مرۆیى، ئاینى و یاسایى واى كردووه‌ له‌باربردن پرسێكى فره‌ ڕە‌هه‌ند بێت.

ئێران.. ڕۆژانە زیاتر لە هەزار کۆرپەلە لەباردەبرێن

.

لەباربردنی کۆرپەلە یاسای بۆ دانراوە

یاسای لەباربردنی کۆرپەلە لە کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵى 2005 په‌سه‌ند كراوه‌، تێیدا هاتووە، “ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له ‌‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كانى هه‌بوو ، دواى پشكنینى ته‌واو ئه‌گه‌رى له‌دایكبوونى منداڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌واو  له‌ڕووى بۆماوەیی و بایلۆژییەوە لێكرا، ئه‌وكات پێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كۆرپه‌له لە‌ سكى دایكیدا بگاته‌ چوار مانگ به‌ڕەزامه‌ندى دایک و ئەنجامدانی پشكینین کە له‌لایه‌ن لیژنەیەکی پزیشکییەوە پاڵپشتێكى یاسایى بۆ كرابێت ڕێگه‌ به‌ له‌باربردن دەدرێت.”

.

ئەو بەرپرسە ئێران باسی لەوەکردووە، بەراوردکردنی ئامارەکان لە ساڵەکانی 1994 تا ئێستا ئەوە نیشان دەدات کە بەردەوام لەباربردنی کۆرپەلە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

.

ئەو دەڵێت دوو ساڵ پێش ئێستا محەمەد باقر لاریجانی، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاشكراى كردووه‌ كه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ى 300 بۆ 500 هه‌زار حاڵه‌تى له‌باربردن ڕوده‌ده‌ن نزیكه‌ى ده‌ هه‌زاریان حاڵه‌تى له‌باربردنى یاسایین.

.

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆرپه‌له‌ ناسى ئێران ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، یه‌كێك لەو هۆكارانه‌ى له‌باربردنى کۆرپەلەی ئاسان كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌، لە بازارەکانی ئەو وڵاتەدا  به‌ئاسانى ده‌رمانی له‌باربردن ده‌ستده‌كه‌وێت.

.

ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى چه‌ند هۆكارێكى بۆ په‌نابردنه‌ به‌ر له‌باربردن ده‌ستنیشانكردووه،‌ له‌وانه‌ش پاراستنى گیانى دایكه‌كه، لاقه‌كردن، هۆكارى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌دیارترینن كه‌ده‌بنه‌ هۆى له‌باربردن.

.

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆرپه‌له‌ ناسى ئێران دەڵێت: “یه‌كێك له‌و هۆكاره‌ سه‌یرانه‌ى كه‌ ئێستا ده‌بینرێت، دیارى كردنى ڕە‌گه‌زى كۆرپه‌له‌كه‌یه‌ پێش له‌دایك بوون؛ به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ى رەگەزی کۆرپەلە به‌خواستى دایك و باوكه‌كه‌ نابێت.

.

هەروەها دەڵێت “ئەم بابەتە، ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە و  له‌سه‌رده‌مانێکدا ‌لاى هه‌ندێك تایه‌فه‌ى عه‌ره‌بى له‌دواى له‌دایكبوونیان كچان زینده‌ به‌چاڵ ده‌كران ئه‌وه‌ش وه‌كو عورفێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووە، به‌ڵام ئێستا پێش له‌دایكبوون له‌كاتى دیارییکردنی ڕەگه‌زى کۆرپەلەدا به‌و هۆیه‌وه‌ له‌بارده‌برێت.”

ئێران.. ڕۆژانە زیاتر لە هەزار کۆرپەلە لەباردەبرێن

.

شوێنه‌واره‌كانى له‌باربردن

له‌باربردنى نایاسایى كاریگه‌رى خراپ به‌سه‌ر دایكه‌كه‌وه‌ به‌جێده‌هێلیت له‌وانه‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر مردنى دایكه‌كه‌ هه‌یه‌ یاخود زیان به‌منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت و زۆرجار دایكه‌كه‌ توشى نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ناو ده‌بێته‌وه‌ یاخود نه‌زۆكى و زۆرجار خوێنبه‌ر بوون دروست ده‌كات، ئه‌و ژنانه‌شى كه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ هه‌ستى خه‌مۆكى و تاوانبارێتىیان له‌لا دروست بووه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ منداڵه‌كه‌یان له‌باربردووه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل