fbpx
Shadow Shadow

ئێران چارەنوسی ئەو کەسەى ئاشکراکرد کە فڕۆکە ئۆکرانییەکەى خستەخوارەوە

13:27 شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەى ئێران ئاشکرایکرد کە ئەو کەسەى فڕۆکە ئۆکرانییەکەى خستە خوارەوە زیندانی کراوە.

.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەى شبیگڵی ئەڵمانی باس لەو فڕۆکەیە دەکات کە “بەهەڵە” لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خراوەتەخوارەوە و دەڵێت، “ئەو کەسەى کە تەقەی لە فڕۆکەکە کردووە زیندانی کراوە، خستنەخوارەوەى فڕۆکەکەش دەرئەنجامی و سزای یاسایی هەیە و لێکۆڵینەوەکانیش هێشتا بەردەوامن.”

.

زەریف ئاماژەى بەوەشکرد کە “هەوڵ و کاری ئەمریکییەکان بۆ تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی پشتی بە زانیاری هەڵە بەستبوو، ئەمریکییەکان پێیانوابوو بە کوشتنی ئەو بارودۆخیان لە ناوچەکە باش دەبێت، بەڵام ئەوەى ڕوویدا ڕێک بە پێچەوانەوە بوو.”

.

ڕۆژی 8ی کانونی دووەمی 2020، فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە ئاسمانی تارانی پایتەختی ئێران کەوتەخوارەوە و سەرجەم 176 سەرنشینەکەى گیانیان لەدەستدا، دوای دوو ڕۆژ سوپاى پاسدارانى ئێران لەگەڵ داننان بەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن ئەوانەوە خراوەتەخوارەوە، وردەکاریی و چۆنیەتی خستنەخوارەوەى فڕۆکەکەشی ئاشکراکرد.

.

زیاتر بخوێنەوە: کارمەندێکی سوپای پاسداران چۆن فڕۆکە ئۆکرانییەکەى بە موشەکێک خستەخوارەوە؟

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل