Shadow Shadow

بەریتانیا داوای پێکهێنانی کردووە

ئێران پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى بۆ پاراستنی گەرووی هورموز ڕەتدەکاتەوە

16:35 سێ شه‌ممه‌ 23 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئێران ناڕازییه‌ له‌پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى كه‌نداو و بوونى هێزى بێگانه‌ش له‌هورمز به‌هۆكارى پێشێووى بارودۆخى ئه‌منیى ده‌زانێت.

.

ئیسحاق جیهانگیرى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، پێكهێنانى هاوپەیمانێتێکی نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌وروپا به‌بیانوى  پاراستنى كه‌نداو بارودۆخى ئه‌و ناوچه‌یه‌ گرژ و ئاڵۆزتر ده‌كات.

.

جیهانیگیرى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هیچ پێویست به‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ ناكات به‌ڵكو بوونى هێزى وڵاتانى تر له‌ناوچه‌كه‌دا بوونه‌ته‌ هۆكارى دروستبوونى پشێوى و نه‌بوونى ئه‌من و ئاسایش.

.

دوێنێ دوو شه‌ممه‌ 22ى ته‌مموزى ،2019 به‌ریتانیا دواى كرد هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌ كه‌نداودا به‌سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ پاراستنى بارودۆخى ئاسایش له‌ناوچه‌ى گه‌رووى هورمز پێكبهێنرێت.

.

ئەم داواکارییەی بەریتانیا دواى ئه‌وه‌دێت، هه‌فته‌ى ڕابردوو كه‌شتیه‌كى نه‌وتهه‌ڵگرى به‌ریتانیا‌ له‌ گەرووی هورمز له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل