fbpx
Shadow Shadow

ئێران وەڵامى پەیامەکەى عێراقى لەبارەى هێرشە موشەکییەکە نەداوەتەوە

16:38 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

باڵیۆزى عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، دواى ئەوەى پەیامێکى فەرمى ناڕەزایەتییان لەسەر موشەکبارانکردنى چەند بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا لەعێراق گەیاندووەتە بەرپرسانى ئەو وڵاتە، تا ئێستا تاران بێدەنگە و وەڵامیان نەداونەتەوە.

.

سەعد جەواد قەندیل، باڵیۆزى عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، باڵیۆزى ئێران لە بەغدا لەلایەن حکومەتەوە بانگکراوە و داواى لێکراوە پەیامى عێراق بگەیەنێتە بەرپرسانى وڵاتەکەى بۆ ئەوەى خاکى عێراق نەکرێتە شوێنى یەکلاکردنەوەى ململانێکان.

.

باڵیۆزى عێراق لە ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ئێران بێدەنگە و وەڵامى پەیامەکەى نەداوەتەوە.

.

دوابەدواى وەشاندنى چەند موشەکێک  لە ڕۆژى چوار شەممە، 8ى  ئەم مانگە، بەرەو چەند بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا لەعێراق لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە، وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەسەر ئەو کارە باڵیۆزى ئێرانى لەبەغدا بانگهێشتکرد و پەیامى ناڕەزایەتى حکومەتى عێراقى پێدا بۆ ئەوەى بیگەیەنێتە بەرپرسانى وڵاتەکەى.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل