fbpx
Shadow Shadow

ئێران وەڵامى هەڕەشەکانى ئەمریکاى دایەوە..داواى قەرەبووکردنەوەى سوتاندنى کونسوڵخانەکەى دەکات

16:49 شه‌ممه‌ 14 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئێران تۆمەتەکانى ئەمریکاى لەبارەى هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق رەتکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکیان نییە و داوتر خۆیان بۆیان دەردەکەوێت کە هەڵە بوون.

.

عەباس موسەوى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى وتى “تۆمەتبارکردنى ئێران بە هێرشکردنە سەر ئارامکۆ و بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق، تۆمەتى بێبنەمان و دوورە لە راستییەوە”.

.

وتیشى “تاران درک بەوە دەکات کە ئاسانترین و سادەترین شت بەلاى ئەمریکاوە تۆمەتبارکردنى ئێرانە”.

.

موسەوى روونیکردەوە “راپۆرتەکەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشەکانى سەر ئارامکۆ ئەوەى سەلماند کە ئێران هیچ رۆڵێکى نەبووە تیایدا بەڵام واشنتۆن هەر لە کاتژمێرەکانى سەرەتاى هێرشەکەوە ئێرانى بە ئەنجامدانى تۆمەتبار کرد”.

.

ئاماژەى بەوەش کرد “تاران چاوەڕوانى راپۆرتى کۆتایى و فەرمییە لە حکومەتى عێراق لەبارەى هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەى ئێران لە نەجەف”.

.

جەختیشیکردەوە “تاران حکومەتى عێراقى لە پێویستى پاراستنى بارەگا و بنکە دبلۆماسییەکانى ئێرانى لە عێراق ئاگادارکردۆتەوە “.

.

وتیشى “لەڕووى یاساییەوە بەدواداچوون بۆ هێرشەکە دەکەین، هیواخوازین حکومەتى عێراق لێپێچینەوە لە هێرشبەرەکانى کونسوڵخانەى ئێران لە نەجەف بکات و قەرەبووى زیانەکان بکاتەوە”.

.

لێدوانەکانى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە کاتێکدایە کە باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارى دایە ئێران بەوەى هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لە عێراق رووبەڕووى وەڵامێکى توند دەبێتەوە و ئێرانیشى بەوە تۆمەتبار کرد کە هێرشەکانى سەر باڵێۆزخانەکەى لە بەغدا ئەنجامداوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل