fbpx
Shadow Shadow

"هاتوچۆى سولەیمانى نهێنى نەبوو"

ئێران وەڵامى نامەکەى ئەمریکاى دایەوە

10:23 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

عەباس موسەوى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، لەڕێگەى باڵیۆزى سویسراوە لەوڵاتەکەى وەڵامى نامەکەى ئەمریکایان داوەتەوە.

.

دوابەدواى کوشتنى قاسم سولەیمانى و هاوڕێکانى، ئەمریکا لەسەر ڕوداوەکە نامەیەکى بەباڵیۆزى سویسرادا کە لەکۆمەڵێک پرسدا نوێنەرایەتى بەرژەوەندییەکانى ئەمریکاش لە ئێراندا دەکات بۆ بەرپرسانى ئەو وڵاتە ڕەوانە کرد.

.

عەباس موسەوى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، هەر دوێنێ باڵێۆزخانەى سویسرا بەمەبەستى وەڵامدانەوەکەى نامەکەى ئەمریکا بانگهێشتى وەوارەتى دەرەوە کراوە و بەشێوەیەکى زارێکى توند لەسەر پرسى کوشتنى قاسم سولەیمانى و لەڕێگەى باڵیۆزى سویسراوە، وەڵامى نامەکەى ئەمریکا دراوەتەوە.

.

لاى خۆیەوە، جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسداران ڕایگەیاند، شارەزایانى ئەمنى پێیانوایە تاوانەکەى ئەمریکا هیچ بەهایەکى ئەمنى نییە، چونکە جموجۆڵى قاسم سولەیمانى نهێنى نەبوو.

.

جەختیشیکردووەتەوە، ئەمریکا پێشبینى شێوازى وەڵامدانەوەیان ناکات.

.

هاوکات حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هەڵەیەکى گەورەى کردووە و دەبێت باجەکەى بدات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل