fbpx
Shadow Shadow

ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی: ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروباری عێراق ناکات

16:57 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

راوێژکارێکى باڵاى عەلى خامنەیی ڕایگەیاند، ئێران بەهیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆیی عێراقدا ناکات و پشتیوانى لە بڕیارى خەڵک دەکەن.

.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی خامنەیی، سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەبەرانبەر خۆپیشاندانەکانى لوبنان و عێراق بە کەناڵی فڕانس 24ى ڕاگەیاند “پێوەری ئێمە لەبارەى ئەو دوو وڵاتەوە پشتگیریی بڕیاری خەڵک و حکومەتی یاساییە، ئێران لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێکدا دەستوەردان ناکات”.

.

وتیشى “ئێمە دەزانین خەڵکی عێراق و لوبنان ڕوو لە کاری نایاسایی ناکەن هەتا هەلی دەستێوەردان بڕەخسێنن. بێ گومان ئەوە ئەمریکا، ئیسرائیل و هەندێ وڵاتی دیکەن کە لە پشت پەردەی عێراق و لوبنان هەوڵی درز خستنە ناو دۆز و ویستی یاسایی خەڵکی عێراق و لوبنان و چەواشەکردنی دەدەن”.

.

ویلایەتی باسى لەوەشکردووە، سەرکردەکانى عێراق و لوبنان هەوڵی جیاکردنەوەی خۆیان لە ئاژاوەگێران دەدەن و هوشیارانە دۆست و دوژمنیان لەیەک جیا دەکەنەوە و رێگە نادەن وڵاتەکەیان تووشی ئاژاوە و پشێوی بێت.

.

ئەو قسانەى ڕاوێژکارەکەى خامنەیی لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکان لە عێراق و لوبنان بەردەوامن و لە عێراق بەشێک لە خۆپیشاندەران دروشمیان دژى ئێران بەرزکردووەتەوە و داوادەکەن دەستلەکاروبارى عێراق وەرنەدات.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل