fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئێران هەڵوێستى خۆى لەسەر محەمەد تۆفیق عەلاوى ئاشکراکرد

20:53 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئێران پێشوازى لە راسپاردنى محەمەد تۆفیق عەلاوى كرد بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق و جەختیش لەهاوکارى وڵاتەکەى بۆ حکومەت و گەلى عێراق دەکاتەوە.

.

عەباس موسەوى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئێران پێشوازى لە راسپاردنى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات، ئەوەش لەچوارچێوەى بەردەوامى پشتگیریەکانى ئێران بۆ سەروەرى و سەربەخۆیى ئەو وڵاتە و بنیادنانى بنچینەى دیموکراتى و داواکارییە یاساییەکەى حکومەت و گەلى عێراق بۆ دەرچوونى هێزە بیانییەکان لە خاکەکەیاندا.

.

موسەوى هیواى خواستووە، عەلاوى سەرکەوتووبێت لەپۆستەکەیی و پێکهێنانى حکومەتى نوێدا و داواکارییەکانى گەل و مەرجەعى باڵاى ئاینى جێبەجێ بکات.

.

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئامادەیى وڵاتەکەشى پیشاندا بۆ دابینکردنى سەرجەم تواناکانى بۆ حکومەت و گەلى عێراق بۆ ئەوەى کێشەکان تێپەڕێنن و ئامانجەکانیان بهێننە دى لەو بارودۆخە هەستیارەى کە روبەڕوى گەل و حکومەتى عێراق بووەتەوە.

.

ئێوارەى رۆژى (شەممە، 1ی شوباتی 2020) بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق بەفەرمى محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق راسپارد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل