fbpx
Shadow Shadow

ئێران: ئیسرائیل لەپشت خۆپیشاندانەکانى عێراقەوەیە

08:39 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

یاریدەدەرى تایبەتى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران بۆ کاروبارى نێودەوڵەتى ڕایگەیاند، ئیسرائیل و پشتیوانانى تیرۆر لەپشت خۆیشاندانەکانى عێراقەوەن و هەوڵى ناسەقامگیریی ئاسایشى ئەو وڵاتە دەدەن.

.

حسین ئەمیر عەبدولهیان، یاریدەدەرى تایبەتى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە لێدوانێکى ڕۆژناەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە “چەند دەستێکى بیانى پیس هەوڵى ناسەقامگیریی عێراق دەدەن، ئەو پیلانەى ئێستا عێراقى بەئامانج گرتووە تێکدەشکێت”.

.

وتیشى “ئەوانەى پێشتر کاریان کردووە بۆ ناسەقامگیرکردنى عێراق، هەر ئەوانەن کە ئێستا بە ڕێگەى جیاجیا ئەو کارە دەکەن”.

.

لە ڕۆژى سێشەممەى ڕابردووەوە خۆپیشاندان بەغدا و چەند پارێزگایەکى عێراقى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 65 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون.

.

هەریەکە لە موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر و حەیدەر عەباى سەرۆک وەزیرانى پێشوو دوێنێ داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەختەیان کرد.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل