Shadow Shadow

ئێران هەڕەشە دەکات و 60 ڕۆژ مۆڵەت بە ئەوروپا دەدات

08:46 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

حەسەن ڕۆحانی فه‌رمانی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی سێیەمی کەمکردنەوەى پابەندبوونەکانى وڵاتەکەى بە ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دەرکرد.

,

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ده‌ستپێكردنی سێیه‌م هه‌نگاوی دەستبەرداربوونی تارانی بە پابه‌ندبوون به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕاگەیاند.

,

ڕۆحانی ئاماژەى بەوشکردووە: “ئێران له‌ ڕۆژی هه‌ینی 6ی ئەیلولی 2019ەوە، ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی ئەو هەنگاوە دەکات و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاژانسى وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هەر کارێک له‌ بواری توێژینه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی‌ پێویست بێت ئەنجامی بدات”.

,

سەرۆککۆمارى ئێران ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕێكاره‌كانی وڵاتەکەى له‌ چوارچێوه‌ی یاسای ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێت و مۆڵه‌تی 60 ڕۆژیش بۆ ئەوروپا دادەنێت و دەڵێت، هه‌ركاتێك ئه‌وروپا پابه‌ندبوو به‌ به‌ڵێنه‌كانی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ پابه‌ندبوونیان به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.

,

ڕۆحانی لەبارەى قۆناغی سێیەمی دەستبەرداربوونیان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاشکرایکردووە، وڵاتەکەی لەو هەنگاوەدا، ئامێره‌كانی “كوره‌ی ناوه‌ندی سه‌نته‌ر فیوچ” بەرەوپێش دەبات.

,

هاوکات دوێنێ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، سزا نوێیه‌كان 16 دامەزراوە و 10 كه‌سایه‌تی و 11 كه‌شتیی نه‌وتگوێزەرەوە ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان تۆڕێكی گواستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل